هەر ببارەداکە سەریانجگەرگۆشەی سەوزی پەمۆبێهوودەیەنە خوڕڕەی خوێن تێریان دەکا، نە ڕێژنەی تۆئەوان خەرەندی بێبن و کەندولەندی شۆرەکاتنهەر تێیان کەپڕ نابنەوە و دەمیان بەشە وەک چۆن بەش بوو هەر کە هاتنلەو ڕۆژەوە تۆ دەباریتمینبەر نەما دەمی نەگری و لاڵی نەکەیسەنگەر نەما خۆتی تێدا خاڵی نەکەیهەڵۆ نەما لوتکەکانی پێ بەرنەدەیقەڵەم نەما ئاودەستخانەی پێ دەرنەدەیلەو ڕۆژەوە تۆ دەباریتدیواندڕی دەمهار نەمالە ئوتێلی پێنج ئەستێرە نەیخارێنیچۆڕێک ئاوی ڕۆشن نەما، پێی نەوەڕیمژێک هەوای سازگار نەما نەیتارێنیگوتم نەرمی، پەمۆزادەیکەچی هاتی شاخت بە خوێنی شاخ چەش کردگوتم کەسکی، وەک گیا سادەیکەچی هاتی زەوی و ئاسمانسەر و بنی دنیات ڕەش کردتۆ بالۆرە و سیاچەمانە و «دەی دەی زەردەی»ی «باڵدار»ت کوشتبۆنی چرۆی سەر قەرتاڵە و گیزەگیزی سەماوەری دەشت و دەری بەهارت کوشتتۆ بازرەقەی سوێسکە و پۆڕی قەلی چیا و بازبازێنی کارمامزی بنارت کوشتتۆ چیت نەکردتۆ چیت نەکردتۆ مێگەل و بەردەبێر و گاڕانت برد بە گردەوەقاڕە و باڕەت لەبیر کۆز و شیناوەردت لەبیر کێڵگە و ترێت لەبیر ڕەز بردەوەتۆ چیت نەکردتۆ چیت نەکردتۆ غەزەبی ئاسمانان بوویداباریت و دەمی تەوری خۆت گەیاندە بنج و بنیادکۆت و بەندت کردە لینگی شلکە چەمی زمانی مادشال و شەپکت لەبەر بەژنی لاوک داکەندبۆ لاکخۆران، پارچە پارچە، تیکە تیکەهەڵتخستم لەسەر تەنافتۆ حەمرینت بۆ لم ڕاخستتۆ قەراجت بردە پشت قافتۆ چیت نەکردتۆ «دڵدار»ت گۆڕبەدەر کردتۆ چاوساغی شەیتانان بوویبۆ وڵاتی شۆڕەسوار و پەریزادانهەی بێ شەرەفتۆ شەرەفت کرد بە «دەفتەر»مەفتەنت کرد بە دۆشەگی بن گەوادان