ئەوەی هەور پەڕە دەکا و دەیتارێنێقۆناغ قۆناغ، ئاقار ئاقارهەر خۆمانینئەوەی کەوە و کەو ڕاو دەنێڕەوەز ڕەوەز، زنار زنارهەر خۆمانینهەر تابووتێک بۆمان دەکرێتەختە و چەکوچ، مێخ و بزمارهەر خۆمانینهەر شارێکمان دوگمەی یەخەی دەترازێنرێدەستەدز و پاشەدز و حەسحەسی شارهەر خۆمانینلە هەر باخێک، گڕ لە باڵی دارێک بەر بێلە هەر شاخێک، تاشەبەردێک بڕمیتە خوارهەر خۆمانینهەر ڕۆژێکمان، هەر مانگێکمان، هەر ساڵێکمانهەڵدەواسرێ، سێدارە و پەتهەر خۆمانیندوو لەت بین و چوار لەت بین و هەزار لەت بینتیخی نەفرەتهەر خۆمانینپشت و قامچی، باڵدار و داوهەر خۆمانینپێ و بەرپێنە، ئاگر و ئاوهەر خۆمانینبا کەس چیدی تف هەڵناوێبۆ ئەوانەی مێژووی مردوونبا کەس چیدی سووچ نەخانەئەستۆی دەریا و قیسمەتی خوا و کەچ گەڕانی چەرخی گەردوونگشت سەحراکان بنارێکیان پێ ناگیرێئێمە خۆمان لووتکەکانمان پێشکەش کردوون