گوێم لێ بگرنمژدەم پێیە بۆ هەمووتانکەفەڵپان و ڕیوەڵەتانزڕتەبۆز و بوودەڵەتانسیخوڕ و بەچکەسیخوڕتانسکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتانیەک یەک وەزیر و گزیرتانقونکی پیاز و سەری سیرتاندەیڵێمەوەمژدەم پێیە بۆ هەمووتانسەر و سەکوت بەبۆیاخ و بێبۆیاختانفایلسووک و فایلقورسی شار و شاختانملیۆنێر و ملیاردێرتانیەک ژنداری بەردکونکەرە و دە ژنداری بنزگتێرتانگوێم لێ بگرنچونکە ئێوە لەم دنیایەکۆبوونەوەی شەو و ڕۆژتان دوایی نایەچونکە ئێوەهەموو عومرئەم بۆ لای ئەو، ئەو بۆ لای ئەمهەر خەریکی ڕاکەڕاکەنچونکە ئێوە لە گۆڕیشدا بێ یەکتری قەت هەڵناکەنخەونم دیوەمژدەم پێیە بۆ هەمووتاندوای مردنیشخەمتان نەبێ، دڵنیا بنلە دۆزەخدا کۆ دەبنەوەکۆ دەبنەوە و هاوێر نابن