لەوەتی هەم خەو دەبینمخەونی مەخمەری خاسەڕەنگخەونی بڵند وەک ئەستێرەخەونی تیژڕۆی وەک تیشک و دەنگلەوەتی هەم خەو دەڕوێنمڕۆژ لە دوای ڕۆژ، ساڵ لە دوای ساڵخەو دەڕوێنمکەوشەن بە کەوشەن، ماڵە و ماڵخەو دەڕوێنمهەندێ جاران کە دەنووسمپەیڤێک لێرە، یەکێک لەوێ، یاخی دەبنمن پیادەم و ئەوان سوارمن بێ باڵ و ئەوان باڵدارهەرچەند دەکەم نایانگەمێهێندە سرک و دوورەدەستنکە دەڕازێمسەرم دەکەن بە پلوورە و شانەی شەعر هەڵدەبەستنجار هەیە، سمۆرەیەکی سرک و قیتەڵئەم چڵ، ئەو چڵ، لێم ڕادەکاهەر کە خەوم لێ دەکەوێبە پێی خۆی دێلەسەر لەپم سەما دەکاجار هەیەجەنگی ئەستێران، چڕنۆبل، هەڵەبجەی وێران، دەمامکەکەی مایکڵ جاکسن، لە شووشەدا مرۆڤ چاندن، ئینتەرنێت و کونتێبوونی چینی ئوزۆن ڕاوم دەنێندەمتۆقێننکە دەڕازێمگەردوون بەهەشتی سەرمۆرەئەستێرەکانیەکەم شەوە تاریکایی دەترووکێننیەکەم وەرزە وەکوو بەهێ، بە پەل و پۆی ئاسمانەوە دەزریوێننکە بێدارم دەبینمچەند تنۆکە ئاوێکی زەندەقچووی بەر هەتاوینکە دەڕازێم دەبینمتیشکی خۆر دەخۆینەوەخوڕەمان دێ، شەتاوینلەوەتی هەم خەو دەبینمساتەوەختێک ئازیزەکەی ئەوێمکیژە ئەسمەرەکەی هەولێرلە فڕگەدا چاوەڕێمەهەر خۆی و باقەیێک کنێرپێش ئەوەی ماچبارانی کەمیا توند لە ئامێزی بگرملێم دەپرسێچۆن بە سەرچوو کۆڕی شعری دیاربەکرمساتێکی تر لەو خەوەدالە مەهاباد نەرمەشعر دەخوێنمەوەقامشلوو بۆم لە قرمژنی چەپڵە دەدامن هەر وا بوومئێستاش هەر واملەوەتی هەم خەو دەبینملەوەتی هەم خەو دەڕوێنمساتەوەختێک بە دەستێکمشواری کێوی حەمرین دەگرمدەستەکەی دیم، شانەیەکەوردەپێلی گۆلی «وان»ی پێ دادێنمساتێکی ترپێیەکم لە هەورەمانەئەوی ترم بەرەو عەفرین سووک هەڵدێنمتا دەستماڵی سیاچەمانەلە گەردنی کێلی بئاڵێنملەوەتی هەم خەو دەبینملەوەتی هەم خەو دەڕوێنمساتێک، لەوێلە پۆستەخانەی بایەزیددەبینم حەزرەتی خانیخەرمانەی نووردەوری داوەلێی دەچمە پێشسام دەمگرێسەرنج دەدەمئەویش وەک من شڵەژاوەمن لە شەرمی گەورەیی ئەوئەویش تا بە ئێکسپرێس کەوش و کاڵەکبۆ فەقێ کۆییەکەی خۆیڕەوان بکا بەرەو باڵەکلەوەتی هەم خەو دەبینملەوەتی هەم خەو دەڕوێنمنیوەشەوێک لە خەومدابرووسکە لێی دام و مردمهاوڕێیانم لە سێبەری دارەبەنێکلەسەر تاتەشۆرێکی ئاڵتەرمەکەیان درێژ کردمئاوەچۆڕەی دەوروبەرمپەیتا پەیتا، بوو بە جۆگەپاشان بە چەمقاز و قوڕینگقەتاریان بەستئاوێتە بوونپریشکی ئاو، تیشک و تەملەو ناوەدا بێشکەی دنیای ڕادەژنیشنەبایەکی یەزدانییاسەمەن خوناوکەی دەکردئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی ڕەنگ قەزوانیکە کفنیشیان کردە بەرملەپڕ کفنەکەم خۆی هەڵخەستبەرز بۆوەڕەنگی گۆڕابوو بە پەلکەزێڕینەیەکنەرم و شلک، ئاڵ و واڵازۆری نەبردهەڵیکردە کزەبابینم پەلکەزێڕینەکەشەکایەوە، بوو بە ئاڵالەوەتی هەم خەو دەبینملەوەتی هەم خەو دەڕوێنمخەونی مەخمەری خاسەڕەنگخەونی بڵند وەک ئەستێرەخەونی تیژڕەو وەک تیشک و دەنگ