چما من چۆڕەخوێنە داگیرساوەکەتان نیم؟من خەنجەرە هەمیشە هەڵکێشراوەکەتان نیم؟چما من مەلی تیژباڵی داودۆزی ڕەوەکتان نیم؟لە خەوباراندا زەنگ و لە تۆفاندا کەڵەک و لە ڕۆژی بەستەڵەکدا ئاگردان و گەرمەکتان نیم؟چ زوو پێم گوتنچ زوو پێم گوتن کوندەبۆیانی کەلاوەنشینچاویان هەڵ نایێ بە ڕۆژی ڕووناکچ زوو پێم گوتن ئەو خەرتەلانە ئارام ناگرن تا زێدەکەمان نەکەن بە کەلاکئێستاش تێم ناگەن، لێم بەدگومانندە چاک بزاننئەو وانەکانە سبەینان بازی دەزندەخۆری نەوەی حەججاجننیوەڕۆیانیش چاوساغی ئۆردووی دمدمشکێننعەسران تاژیلەی چوارپەل بەخەنەی عرووبەی شامنلە حەرەمسەرای ئالی عوسمانیش، شەوان بە نۆرە هەتیوخەسێننهێشتا تێم ناگەن، لێم بەدگومانندە چاک بزاننهەر کانییەک ئەوان ئاوی زەقنەبووت کەنهیشکاو دێنێدۆبڕن دۆبڕن دۆبڕهەر درەختێک لە سایەیدا ئەوان بنوون بێ بەر دەبێتاعوونن تاعوونن تاعوونلە هەر جێیێک گەرا بخەنتۆوی مەرگی پێ وەردەبێکوچکڕەشنکوچکڕەشن کوچکڕەشن کوچکڕەشنبڵێ هانێ، ئەمە ئاڵای سەرفرازیئەوان کفنت بۆ هەڵدەکەنبڵێ هانێ، ئەمە کەوسەری سەرکەوتنئەوان ژاری تێشکانی تێکەڵدەکەنخۆریان وەک تاج لەسەر بنێتیشکەکانی دەتارێننشۆڕابەیان بۆ زین بکەلمی داخبوو دەبارێننئەو هینانە، ئەو هینانە شەنگەبەرەی داری ژاری بەربینگمانندوو لاگون و سەد باتمانیمێردەزمەی سەر سینگماننهێشتا تێم ناگەن، لێم بەدگومانندە چاک بزاننتا سێبەری ئەوان مابێنە بایەزید خانی دەبێنە گۆڕقەرەچ حاجی قادرتا سێبەری ئەوان مابێکوردستانمان وەک دێڵەیێک دەبێ جێگەی بەر درگا بێهەر بترەکێ و هەتاکوو دنیا دنیا بێدەرزن دەرزن، تەغار تەغارتووتکەخەفی و براکوژێ لێ پەیدا بێتا سێبەری ئەوان مابێهەر بە شکست تۆڵەی شکست دەکەینەوەهەر بە ماچ وەڵامی ئەنفال دەدەینەوەبە تریاکی هەڵەبجەیێک، هەڵەبجەیێک لەبیر خۆمان دەبەینەوەتا سێبەری ئەوان مابێدەبێ هەروا بە ئومێدی فرۆی چەوری بەرخەنێر بینچاو لە هێلکەی دووزەردێنەی کەڵەشێر بینتا سێبەری ئەوان مابێهەرجارەو گوندێک، شارێکمانلە پەردەی عۆجەیێک دەکەن وەکوو کەرکووکلەملا دەبنە ئاوەڵزاوا و دەقریوێننلەولاش دەبن بە دایکی بووکئێستاش تێم ناگەن، لێم بەدگومانندە چاک بزاننکوردستانی ئێمە ئاشەکوردستانی ئێمە ئاشە و سەرکردەکانیش ئاشەوانکورد باراشە و هاڕینەکەی بە قۆنتەرات دراوە بە وان