چاوم تاریکە، دڵم بێ خولیالێم گەڕێن بۆ خۆم تەنیا بم، تەنیاوەکوو بیرێکی فەرامۆشکراوکە یەک پشکەئاو نەبێ لە بنیانیشتمیانی من شانیشتیمان بووئاخ، سەدەی پیتڕۆلئاخ، گاز و کیمیا!ئاخ چییان لێ کرد:تەرەسی عۆجە وگای بنەی خۆیی وگەوادی دنیا!ترووسکەگڕێک هێشتا هەر ماوەلە ئاگردانی گیانی پڕ بریا...هەر فووی لێ دەکەمبەڵکوو ڕۆژێک بێ بەربێتە سەدەی گۆبڵز و بێریا!وا تەپەی پێ دێگوێ هەڵخە، دڵەئەی بزنەکێوی چاوماری وریا!کێیە؟کوردستان!تەبڵەکی کادرێی مافی مرۆڤ و پڕۆلیتاریاوەرە ژوورەوە!ئەی ئەو چاوانەی لەگەڵ گریانیان کەسێک نەگریاکێ بە قەدەر تۆ تاقی کرایەوەکێ وەک تۆ دڵی کرا بە مۆمیا؟کێ لە موختەبەر هێندە مایەوە؟کام مەلکام ئاژەڵکام کارکام گیاوەرە ژوورەوە! خۆشەویستەکەموەرە ژوورەوە خۆشەویستەکەموەرە بن باڵم، بنوو دڵنیائەوەی دەیدوورم یەک لە دووانە:«کفن یا ئاڵای ترۆپکی چیا»