بە بینینتمن دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردیندەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕگوێ شل دەکەمبۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕشارستانی دوگمە و وایەر بزر دەبێئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕچیت مەرام بێ، دەچێتە سەرتۆ دەتوانی بە نیگایەکسەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەیلە دەستت دێ، بە هێمایەکبەردەڵانێک بە چیمەن کەیچیت مەرام بێ، دەچێتە سەرتۆ دەتوانی باڵی زمانم ببەستی و درەختی پەنجەم بێ بەر کەیلە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی و هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەیتۆ دەتوانیت بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆقلە دەستت دێ تاجی سەروەریم لەسەر کەیلەبن کۆمەی خۆڵەمێشداتۆ ژیلەمۆی گەشی خولیایلە گێژەنی تاریکیداتۆ بریسکەی بەفری چیایلە بیابانا هاژەی چەم و لە نەهاتا هەڵمی نان و لە غوربەتا داڵدە و پەنایکلیلداری بەهەشتی تۆتۆ نەک نیوە، هەموو دنیای