قەت نازانی چەند ئازیزیئەگەر باخ و بێستانێک بایهەموو بەری بەیانییەک سەرم دەدایبە شێنەیی بست بە بستی خاکەکەتم بیڕاز دەکردبڕکەبڕکە گەڵاگەڵا ساتەکانتم پڕ لە تیشک و ئاواز دەکردقەت نازانی چەند ئازیزیتگەر من دەریا و تۆش کەنار بایلە گشت لاوە غافڵگیرم دەکردیت و وەک دوڕگەی خۆم جاڕم دەدایهەموو شەوانبە ڕێژنەیێک ڕەشەڕەێحانپێلووی چاوم لەیەک دەنایسبەینانیش گزنگڕشێنم دەکردیلە شنەبای ئاوریشمینم هەڵدەکێشایقەت نازانی چەن ئازیزی