ئەوەی عاشق بێ پێی دەڵێمبا بۆ تەواف هەر بەحزان وبۆ مرازیش هەر گۆڕی تۆ هەڵبژێرێ...چونکە تەنیا سەر بە هۆزی پێغەمبەرانتۆ ئاساییلەبن کەڵبەی ئازیزانی گیان دەسپێرێ!زریکەیێک دەگاتە گوێمئاسمان هەڵدڕهەڵدڕ دەکا:چ قەوماوە؟چییە خوایە؟قەولێکی مسحەفا ڕەشە پێخوست دەکرێیا سووڕەتەکەی حەڕڕایە؟چییە خوایە؟سیپارەیەکی ئنجیلە ڕەجم دەکرێیا گاتایە؟چییە خوایە؟چ قەوماوە؟چییە خوایە؟شەبەیخوونی مەغۆلانە بۆ سەر مەعبەدێکی بوودایا زریکەی تەوارێکی باڵشکاوی بێنەوایە؟چییە خوایە؟پارچەیێک نوور لەو ساکەگۆڕە کەوتووە...هی دوعایە یا مەفتەنە هەتک دەکرێ؟ئەو بزگوڕەی دایپۆشیوەبزگوڕی بەر کچی منەیا بەرماڵی خواناسانەلەبەر تف و بەرد باڵدەگرێ؟ئێستا گومان لە چی بکەم لە چی نەکەم؟ئێستا گومان لە کێ بکەم لە کێی نەکەم؟لە هەر چل هەزار پێغەمبەر؟لە کتێبە پیرۆزەکان؟لە کردگار؟فیرعەونەکان دنیایان خواردبۆچی مووسا دار عەساکەی هەڵنابڕێ و نایکا بە مار؟ئەوا دیسان بەردبارانی مەجدەلییەکەنگی مەسیح دێتە هاوار؟بۆ شێخ ئادی مەرقەدەکەی جێ ناهێڵێ؟بۆ گومبەتێک منارەیەک بە زەویدا ناچێتە خوار؟ئەی من بۆچی ناتپارێزم؟ئازیزەکەمجگەرگۆشەمنیشتمانی بن پێلەقە و بڵۆک و دار!بۆ بڵێسەی قەلەمەکەمدەوراندەوری جەستەی پیرۆزهەڵنابەستێ شوورە و دیوار؟دەک شەرمەزار بمشەرمەزار بمشەرمەزار!