کە وەفدێ دەچێتە شوێنێبۆ سەر گۆڕی سەربازی ونتاجەگوڵینەیێک دێنێئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی منلێم بپرسێ:«کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟»دەڵێم:گەورەم!لە کەناری هەر جۆگەیێلەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێلەبەر دەرگەیهەر ماڵێ هەر کلێسەیێ هەر ئەشکەوتێلەسەر گابەردی هەر شاخێلەسەر درەختی هەر باخێلەم وڵاتەلەسەر هەر بستە زەمینێلەژێر هەر گەزە ئاسمانێمەترسە!کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ