دەزانن بۆچیقاچم لە مەیدان داچەقاندووە وجارێ بە شەعر ناڵێم ماڵاوا!؟چونکە چاوەڕێی شاعیرێک دەکەمگفت و پەیمانی هاتنی داوەئەو شاعیرەی دێپەرییەکانی مادلە ئاوی «وان» و خاکی چیای حەمرین هەڵیانشێلاوە.کاتێ هەڵدەکا لە گەردەلوول و با ڕەهاترەلە من مێرخاسترلە من گەڕناسترلە دوندی قەندیل بێپەرواترە.ئەو شاعیرەی دێهەر نەفەسێکیدەبێتە نەخشێک لەسەر زنارانهەر نیگایەکیمۆمێک پێ دەکالە تاریکستانی ماڵە هەژاران.ئەو شاعیرەی دێلە کوێ من دەمم کڵێڵە بووبێئەو دەتریشقێنێ.لە کوێ من پرتە و بۆڵەم هاتبێلەوێ چاوی ئەوچەخماخە دەدا و گڕ دادەچێنێئێستا زانیتان بۆچی من قاچم داچەقاندووە وجارێ بە شەعر ناڵێم ماڵاوا!؟من چاوەڕوانی شاعیرێک دەکەمگفت و پەیمانی هاتنی داوە!