نەخێر کەرکووک قودس نییەتا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕینەوەی چەندین پێغەمبەر بێ.«دڵ» یش نییەتا ڕۆژناڕۆژ وەک شەڕەفتانسەکتە لێی دات و پەنچەر بێ.هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکاتیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە.چیای حەمرینش هەر بستێکیلانەی «ڕیشە» و «لەیلا»یەکی بەرزەفڕەوەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیرهەر بەسامە مەند و کڕە.لەسەر زەویش تەختی بکەنلەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ و ئەزمەڕە.ئیتر بەسەئیتر بەسەتەرەسینە ئیتر بەسە!مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.ئیتر بەسەفسخواردنتان بۆتە گاڵتەقوچاندن و تەق و ڕەوتانشاشاپێن و سێجڕتییە بۆ هەوەسە!ئیتر بەسەکارخانەچی و سالۆسینە ئیتر بەسەچیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆری نییەسەرقەتارە ڕچەشکێنە فریاڕەسە.ئیتر بەسەکوردپسێن و کەرخەسێن و دەییووسینەئیتر بەسە!هەر گەردێکی کەرکووکی منبەردەڕەشی کەعبەیەکی موقەددەسە.ئیتر بەسە!