من چ لەو هەموو فایلانە بکەم؟ڕوو لە هەر کوێ کەم هەر فایلستانە!ئاخ بۆ لەمپاکەی عەلائەدین ئاخدەرگەی داخراوی فایلگەکانی شەشدەری دنیام بۆ بکاتەوە.ئاخ بۆ لەشکرێک دایانتەکێنێ و پەڕ لەدوای پەڕیان هەڵبداتەوە!هیچم ناوێنە لەشکر و نە لەمپاکەی عەلائەدین.دانیشتووم و جامی جەمم بەرامبەرە!سەیری شاشەی دنیا دەکەمدەبینم ڕۆژی مەحشەرە:هەر فایلە و بە فایلدا هەڵدەمیزێهەر فایلە و فایلۆکەیەک ڕادەژەنێفایل فایل دەرمان دەکافایل بمرێفایل پرسەی بۆ دادەنێ.وا دەبینمفایلێک لەملا قەڵەمەکەی تیژ دەکات و گۆڕ بۆ فایلێک هەڵدەکەنێلەولا تریش فایلی جامڕەش بە یەک ئۆردووی حیمایەوەبە دراوسێیە جامڕوونەکان پێدەکەنێ.ئەمیان لێرەوەک مریشکێک کڕ کەوتووەپەیتا پەیتاهێلکەفایل دەترووکێنێئەویان لەولابەدیار سفرەی فایلێکەوەوەک گوجیلەبۆ ئێسقانێک دەقرووسکێنێ.هۆ لەولاوەفایلە پۆپنەکانی بەغدادێن و دەتسن بە فایلەکانی تاراندا.لە ئەنقەرەشفایلە پۆشتە و پەرداخەکانچەتەر بۆ هی شام هەڵدەدەنلە گەرمەی فایلباراندا.جامی جەمم بەرامبەرە!دەیانبینم:لەبن سەنگی فایلەکانیموعاوییە و شاعەباس و سوڵتان سەلیملاقیان گێڕەدەستیان گۆجەئەستۆیان خوار...پێتان دەڵێم:بێفایدەیە تیشک و سۆنەربێفایدەیەڕاچێتە و داودەرمان بە بارئەوان بە هیچ ڕاست نابنەوەمەگەر تابووت ئووتوویان کا وڕاست ببنەوە وەک ئەسپیندار!