دێوەرەیێک بە سواری کەرڕێیەکی دووری گرتە بەرنەیهێڵا کەر بدا بێنێتا ڕێیان کەوتە بژوێنێکەر کە بینیی وا لەو ناوەگیاوگۆڵ سەری پێوەناوەمێوانی گەورەی سروشتەنە خێو نە باری لە پشتەبە زەڕەزەڕ بە غارەغاردنیای هەموو کردە بەهارلەپڕ خاوەن کەری زۆرزانهەستی کرد وا لەودیو تەلانهەرا و هۆریا و دەنگەدەنگەئیتر زانی کاری لەنگە!گوتی: کەرە گیان گوێ گرەئەو دەنگە دەنگی ڕێگرە!هەتا زووە با بارت کەملە ڕێگران ڕزگارت کەمکەر دایە قاقای پێکەنینگوتی: قوربان هاوڕێی شیرین!بارەکەی من لە خۆت بار کەهەتا زووە خۆت ڕزگار کەکە من کەر بم بارەبەر بمکورتان لە پشت قوڕبەسەر بمفەرقی چییە؟ دەرد هەر دەردەکەری تۆ بم یا ەی جەردە!