لە چەمچەماڵ بوومنەوەت و دوو بووبۆ بەهار درەنگ بۆ هاوین زوو بووسەنگەری دوژمن چەشنی مار وابووتفەنگهاوێژێک دوور پەپکەی دابوومنداڵێک دەستی وەک تۆکڵەلیمۆیلە دەستی دایکی ڕەشپۆشی بەردادەستی گوشیم و کردی بە هی خۆیئیدی لەوساوەتوند توند گرتوویە و قەت بەری نادادەپاڕێمەوەبۆ یەک ساتیش بێ ئازادم بکاپاڕانەوکەم دەڕوا بە بادا!هەرچی دەگوترێهەرچی دەنووسرێلەسەر ئازادی و بێپەروایی منگشتی ئەفسانەهەمووی درۆیە!کاتی هاتووە دانی پیا بنێم:قەڵەمی منیش بووە بە کۆیلەنە ڕەها و ئازادنە سەربەخۆیەئەوەی دەیگێڕێدەستۆکەیەکی ڕەقەڵەی زەردی وەکوو لیمۆیە