کە هاتن ودار چنارە شیکەکەیان لوول دا و ڕفاندلەو ساتەوە کە هاتن وگوڵەجۆیە گڕتێزاوەکەیان کرتاندکۆتری خەم هەتا ئێستاش هەر گمەی دێکۆڕی پرسەی هەموان تەواوپرسەکەی منبەردەوامە و هەر جمەی دێ!داخی ئەوەم لە دڵدایەنەیگەیشتمێ تا پێی بڵێم:«ئاگادار بە!لەم وڵاتەئەوەی قەڵەم چۆڵەچرا و ئاورگی بێدەبێ زمان چەقۆی تیژی سەر قورگی بێ!»نە دەزانمنە دەشپرسمکێ بوون دابارینە سەری!ئیدی بۆ من وەکوو یەکەبنیادەم بوون یا کەمتیاربە چی هاتن:بە جامڕەشێک یان بە جامڕوونبێ نمرە بوو یا نمرەدار!ئیدی بۆ من وەکوو یەکەبەڵام پرسیمپرسیم و دیسان دەپرسم:ئەو سبەینەینرکە و گۆڵەی ئەو هەورەیان مت و کڕ کردئەو سبەینەیئەو تەلارە نەخشینەیان خاشەبڕ کردئەوێ ڕۆژێیاسای سەروەربۆ کام بەرخی کەڕەواڵە چووبووە کەمین؟گیرفانی کێی دەپشکنی؟لە ئاسمان بوو یان لە زەمین؟!هەر پرسیم و پرسیمەوەهەندێک دەڵێن:«یاسای سەروەرمایەسیری گیری دابوو دوورەدەست بوو»هەندێک دەڵێن:«زۆر سەرقاڵ بووشوورەی دەوری کۆشک و سەرای هەڵدەچنیخەمی خەست بوو»هەندێک دەڵێن:«ئاسمانی ژوور باخەکەی خۆی تەلبەند دەکردلە چریکە و فڕکەی باڵی باڵدار پەست بوو»هەندێک دەڵێن:«نەخێر بێشکەی حکوومەتە ساوایەکەی ڕادەژەنیناوەناوە دایبییەکی لەپێ دەکردناوە ناوە دایبییەکی دادەکەنی!»هەندێک دەڵێن:«نا ئەو ڕۆژەبە شەرابی زەماوەندی بە شوودانی کەرکووک مەست بوو»هەندێک دەڵێن:«لە بانکێکا پارەی دەژماردلەبەر چاوی ڕژدی ئەغیارسڵ و سرک و لەسەرهەست بوو»منیش دەڵێم:«کەس نەیزانییاسای سەروەر زگچووی لێبوولە ئاودەست بوو!»