ئەوەی لەملا «قودس»تان بوولەولاش «دڵ»تانوا لە سایەی تەخت و تاجی ناو زبڵتانبۆتە مانگای هەمیشە گوان پڕ نەوت و خوێنبژیوە بۆ قەوچەقەوچ و کەفوکوڵتان!چما کەرکووک چۆتە سەر مانگ تا بێتەوەیا سوورگومە وەکوو مێشکی قانگ و بڵتان!کەرکووک ڕەگە و دانابڕێخۆتان لە ڕەگ دابڕاونلک بە لک و چڵ بە چڵتانگڕکانی ڕک هاتۆتە جۆشڕک لە خۆتانلە کاژەڵەی کەللەی کلۆرلە فایلتانلە پردی سیراتی دێگەڵەلە بارەگا و بنکە و منکەی سەرمەڕمەڕی بنکاولتانڕک لە شوورەی باخ و مەزرالە دیواری حەرەمسەرای بێژماری قل بە قلتانلە پۆزلێدانلە زمانی لووشکەوەشێنلە گفتاری بێ هەوساری کاڵ و کولتانکەی بەرۆکمان بەردەدەن کەیحیلکەحیلک و موسەلسەلی کۆبوونەوە و گەردوخولتان؟کەی دوایی دێ زرمەزلێی «تۆم و جێری»پایدۆست دەکا گرمەی ئاشی چەنەی شلتان؟کەی شاشەکان دەسێنەوەلە دەستگێڕ و دەڵاڵانی دەرپێی مێژووی گەڕ و گولتان؟دوای چارەتانبە سەد ساڵیش دەرباز نابن ئاو و هەوالە دووکەڵ و تەپکە و سلتانشیعر ناڵێم زاربەند بۆ دەم دەهۆنمەوەشیش بۆ قەفەز دادەڕێژم تۆق بۆ ملتانڕەگی حەمرین وا جۆش دەدەم بقریشکێنێ:«گوو بە خۆتان گوو بە ماددەی سەدوچلتان»