با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!هەرچی دەیکەن، پاکە وەک نوێژهەرچی دەیڵێن، وەک گەوهەرە!دیالێکتیک، سەرمایەی مارکسفەرموودەی «ماو» یان لەبەرە!ئەورووپایان هەموو دیوەکە دێنە گۆ بۆ ڕۆژنامان؛پەیڤێک زێڕە و یەکێک زیوە!لەندەن، پاریس، ئەنقەرە، شامیەکە یەکە پایتەختەکانی هەندەرانشارەزاترن لە شێخەڵڵا و سابوونکەرانچاک دەزانن کە ئەورووپا بۆیاخچی پسپۆڕی دەوێبۆ مەیخانان پیاڵە و هیرباشۆری دەوێبۆ کۆڵکێشیبازووی زۆر بەتینی دەوێکوردی چیایی ناولەپ زبر وشان و پیل بەردینی دەوێ!با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!دەیانناسملە پاکیدا، چاک و پیرنلە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!شارەزای مێژووی جیهاننکون بە کون، کەلێن بە کەلێن...ستڕاتیژی دوژمن تەقەی بێجبەخانەی تاکتیک پڕەمەخزەنێکی پێوە دەنێن!دەیانناسم!لە پاکیدا، چاک و پیرنلە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!بیانبینن!بزانن لە پێناو ئێمە چەند بێتووکنچەند پەڕپووت و ڕووت و گەدانچۆن شەو و ڕۆژ تەنیا لە بیری ئێمە دان!باوەڕ بکەنهەرچی دەیکەن بۆ ئێمەیە...باوەڕ بکەنهەرچی دەیڵێن بۆ ئێمەیە...هەر بۆ ئەوەی لەم ئازارە ڕزگارمان بێهەر بۆ ئەوەی خۆشاوی شەهادەت فڕ کەینهەر بۆ ئەوەیخوێن وەکوو نان گران نەبێ وهەموو جێیەکی لێ پڕ کەینیەکێک دێنن قڕمان بکائەگەر نەهات؟فێرمان دەکەن یەکتر قڕ کەین!با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!شوان هەر شوانە...پەز هەر پەزە، هەتا دەمرێ...با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!