وەڕەس نابیت!لە شاخ و شارتەزبێحەکەت هەر بادەدەیدەنکەکانی دەگێڕیت وئەویان بەمدا دەماڵیت ولەپڕ ئەمیش بەودا دەدەی!هەزار بریامن دەمزانی بەو تەزبێحە چ دەژمێریئەو سەرانەیمیرغەزەب و تەور وەشێن پەڕاندییان؟ئەو ملانەیمل ئەستوورە دابەستەکان شکاندییان؟یا ئەو ڕنووە درۆیانەی کۆمایەک بوونهەر هەڵیان دابوون بە گرد و ئێستا چیان!چ دەژمێری و تەواو نابێ؟ئەو تانکەرە ملحیزانەیمیزەڵدانیان نەوتی تیایەقەتار قەتار ئاودیو دەبنهەڵتەک هەڵتەکهەر بەڕێوەن وەک تاژی ڕاو؟چ دەژمێری؟شیش و شۆفڵ یا سۆندەی ئاو؟بورغی و بزماریا قەللابە و گرێدەری بێخمەی خنکاو؟ چ دەژمێری؟دەرگەوان و پەردەوان وڕاپۆرتنووسە خوێنڕێژەکانیا باجگرە لە شاخ و شار دەستنێژەکان؟چ دەژمێری؟ئەو پێتەخت و مێتەختانەیلەملا هەر خۆت تاڵانکەر ولەولاش هەر خۆت سامانیان بووی؟ئەو ئەنفالچی و وانەکانەیلەمسەر دوژمنلەوسەر هەر خۆت مامانیان بووی!؟چ دەژمێری ٥٨ لوغمەکەی گارنەر؟ یا ١٤٠ قازووخەکەی پۆل برێمەر؟ئەو دەستانەی دەمتلەجێی دەست بۆ بردن؟ئەو پێکانەیبە سیححەتی جەللادان و قوربانییانلە یەک کاتا نۆشت کردن؟چ دەژمێری؟ئەو سەتانەیلە ماوەی چاوقوچانێکا دەبنە هەزار؟یا سفری ئەو ملیۆنانەیوەکوو بەرازدەترەکێن و دەبنەملیار؟چ دەژمێری؟چ دەژمێری و تەواو نابێ؟ئەو ئاڕبیجی بەشانانەیوەکوو حوشتر یەخیان دەدەییا سمێڵە بابڕە گەسکدەرەکان؟هونەرمەندانی هونەرگەند؟ڕۆشەنبیرانی فشنبیریا نووسەرە گووسەرەکان!چ دەژمێری؟قوڕگی گیراو؟حەرفی خەساو؟یا قەڵەمی لە بارەگا و دیوەخانانماسک و دەرپێ پێ داکەنراو؟چ دەژمێری؟ئەو کەسانەی هەڵتدێرانیا ئەوانەیلەمەودوا هەڵیاندەدەێری؟بریا سەت بریا دەمزانیبەو تەزبێحە دەنک وردە چ دەژمێری!