مەلێک هەیە سەیر و سۆبەتکێ ناوەکەی بۆم هەڵدێنێ؟باڵدارێکە بێ قەفەز و قەفەزەواننە هیچ دەچێ بە قوڕگیدا نە دەخوێنێباڵدارێکەشوولەکانی قەفەزیشی بۆ هەڵبڕیتڕەهاشی کەیهێندە نابا هەر خۆی بەلەزفڕکە دەکاپێچێک دەدا و دەچێتەوە بۆ ناو قەفەز!بیر لە هەموو باڵدارانی ئەم دنیایە بکەنەوە:باڵداری دەشتباڵداری شاخباڵداری ناو دەوەنجاڕ و بێشە و چوغوردهی بەرزەفڕهی نەویفڕهی گۆشتخۆرەهی دانخۆرەیەکە یەکە درشت و وردمەڵێن نییە!من مەلێکی وا دەناسمکە پێی دەڵێن سەرکردەی کورد!