عەبدوڵڵا پەشێو

لە خەڵوەتدا

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
87
باڵم شەکەتە و ئاسۆ بێسنوور
سەوڵم پۆڵایە و ڕۆخی دەریا دوور
هەر چاوەچاومە
بۆ کەنارۆچکە و پەنا و لەنگەرێ...
سەراپای ژینم پێل و گەرداو بوو
خوایە
مەرگێکی ئاسانم بەرێ