پێش ئەوەی بێمە بەردەمتکام بیری جوان خورپەدارەکام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارەشانەی دەکەم وەک پەرچەمتلە ماوەی چاوقوچانێکاهەزار و یەک خەونی شیریندەمکەن بە مەم دەتکەن بە زین!لە خەیاڵماپاییز بەهاری لێ دەتکێدرەختی ڕووتگەڵای سەوزی پێوە دەلکێبەڵام سەد ئاخ ئەی دەروونپاککاتێ بانگم دەکەی بە «کاک»کاک وەکوو ماربەرەو گوێچکەم گینگڵ دەداکە دێمە گۆخۆی لە زمانم لوول دەداهێدی هێدیقووتم دەداکفنی زەردی نائومێدیمن لە دڵتاملە دەروونتاملە گلێنەی چاوی ڕوونتامشەرم مەکە!بە ناوی ڕووتناوم بێنە پڕ بە گەرووتبا لە یەکتر ئاشکرا بینتا کەی لەناو ئاگرا بین؟نە تۆ خوشکەی نە من کاکمخۆشەویستی دەروونپاکم!