دەستم گوتیە پەنجەکانم:«با لە مەیدان بتانبڕنبەڵام هەرگیز نەتانکڕن»دەمیشم گوتیە زمانم:«من بە درێژی تۆ دەخوڕممەپرینگێوە بئەنگێوە!سەروبەر بکەی دەتبڕم»گەڕام سووڕام بە دنیادا...چەند شار ویستیان کچ ئاسایی بێنە دەستمبەڵام بووکی دیلی ئاسیا نەیهێشت شایی لەگەڵ هیچیان داببەستم!ڕۆژباش پەنجەکانم ڕۆژباش!سپاس پەنجەکانم سپاس!هەتا ئەمڕۆ ئێوە چەند جار چوونە مەیداندرانە بەر شیر و تیرانبریندار بوون گلانە خواربەڵام بە دیل قەت نەگیران!ڕۆژباش زمانەکەم ڕۆژباش!سپاس زمانەکەم سپاس!تا ئێستا چەند جارت بەزاندکەوشەنی پاوانی گەوران!چەند جار بە ناو کێردەڵانا ڕچەت شکاندکەوتیتە کەمینی تەوران!چەند جار دەرزیئاژن کرایلە خاچی ڕاست و چەپ درای!بەڵام سپاسسپاس کە تۆ هەر زمانی ودەستت نەدا کارێکی ترهەر کلیلی سەری خۆمی ونەچوویتە ناو زارێکی ترسپاس کە تۆ لەناو سەنگەری دەممداچەکی «نا»ت هەر لە سەر پێیەلە کاتێکدا دەست بۆ چەپڵە ودەمیش تەنیا بۆ «بەڵێ»یە!