ئەگەر دیسانخوا لاویمان بداتەوەوەک خەڵاتێکی ئاسمانیئەگەر سروشتپڕاوپڕمان بکاتەوەلە کڵپە و گڕ شێتی و جوانی:ئەمجارەیانلە پێناوتاکام بەر حەرامە ئەو دەخۆمکامە یاسا ئاسمانییە ئەو دەشکێنملم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت داوەک مرواری دەرت دێنمخۆم ڕادەستی قەدەر ناکەمدنیاش دەستم لێ بەربدائەمجارەیان هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...ئەمجارەیاننیوەشەوێککە تاریکی تیغ نەیبڕێ وسروشت هەمووی بەپێوە بێبەفر تا چۆکان کەوتبێبا و بۆران و کڕێوە بێبە هەسپێکی برووسکەیی هەڵت دەگرمکەژ بە کەژ و یاڵ بە یاڵ و نەوال نەوال دەتفڕێنمهەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرینتا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنملەوێندەرێ قەت ناهێڵمشوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕترقەت ناهێڵم کەسێک هەبێلە تۆ شاد و تەڕوبڕترلە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕترهەموو ڕۆژێبە لوێچی دەستشیلەی هەورت لە دەم دەکەمشعر لەسەر قەدی داران دەنەخشێنمهەر برووسکێک چەخماخە داڕێی لێ دەگرمگڕی پەتی لێ دەسێنمهەزار خۆزگەهەزار خۆزگەدیسان لاوی ئارایشتی دەداینەوەوەک خەڵاتێکی ئاسمانیهەزار بریادیسان تژی دەبووینەوەلە کڵپە و گڕ شێتی و جوانی...