لەم نیشتمانە چارەڕەشەداچیتان هێشتووە دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بووئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرمناوێرم کراسێک لەبەر کەمڕووتان ڕەش بێخۆ ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟ژن یا ئافرەت؟ڕووتان ڕەش بێتا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!دوو کەناری جاویدانیخانی و حاجی قادرتان بەش کردخاک و ئاو و ئاگرتان بەش کردکوا؟ چیتان هێشت؟کوا؟ کێتان هێشت؟بگرە قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کردوەک زڕتەکی گاکۆژبەدەستنیشتمانێکتان کرد بە دووشار بە شار گوند بە گوند گەڕانلە هەر ماڵێک ئاگردانێکتان کرد بە دووخەڵک مێژوویەکی هەیەئێمە دوو مێژوومان هەیەهەموو دنیا یەک سەرکردەی لێ بەڵایەئێمە لەویش دوومان هەیە!گەورەینە! لە سایەتانبەعس لەناو دەمماندا زمانێکە دەگەڕێبەعس کەڵەگایەکەسبەینە و ئێواران لە ئاوەزمان دەپەڕێ!کێ بێ بەعس نەناسێ؟تا دوێنێ هەتیوێک بوو زەلامکوژ، زلحۆرت، جرپنلە سای سەرتان هاتەوەهاتەوە و کەس نایبینێوەکوو تارمایی مردنلێمان بوو بە «تی ئێن تی»چووە ناو سەفتەی دینارلەگەڵمان دێتە سەر خوانجێمان لەگەڵ بەش دەکا ولەگەڵمان دەچێتە ژوان!لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندابەعس دەبێنملەناو مەوکیبی سەرکردەکاندابەعس دەبێنملە ففتی ففتی ناو پەرلەماندابەعس دەبێنملە دیل کوشتن و بەرائەت پێدانلە زەنگ لێدان و دەرگەلێدانی نیوەشەواندابەعس دەبینملە سایەی ئێوەئەوا چاوێکم شایی دەگێڕێچونکە چاوەکەی ترم ڕژاوەلە سایەی ئێوە وا دەمارێکم شاگەشکە بووەچونکە دەماری برای بڕاوەلە سایەتان ئەمڕۆ لە شارە دیلەکەمجەمەدانی پێشمەرگەیێکساڵەهای ساڵ تاج لەسەرێکزۆر نەماوە لەبەر چاومببێ بە خوودەی عەسکەرێک!ئەوەی دەیبینین چما تازەیە؟کاتژمێرێکە سی ساڵی خشتە قورمیش کراوەبێ کەڵکە سەد جار پێش و پاش خرێچرکە چرکەکەی شفرەی مردنەلەعنەتژمێرەناوەستێ مەگەرورد و خاش کرێ!زەنگ لێ دەدەمکاستان دەکەمپڕ بە گەروو دەقیژێنملە زۆنگاوانشەپۆل دەخەمە سەر پاشووهەوای مەییوو دەوڕووژێنمدڕک لە چاوتان ڕادەکەمتا خەو لە چاوتان بتارێخوێ دەکەمە ناو برینتانهەتا بێتە سوێ بە جارێلێ ناگەڕێملێ ناگەڕێملێ ناگەڕێم ئەو زامانەش ئارام بگرنکە ساڕێژن یا بێئێشنهەستنمەنوونئێمە لە ناو پەیتوونێکیندوو هەسپی کوێر ڕایدەکێشن