ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نینتا لە چوار لاوە بمانبڕنەوەئێمە تووتن نینچەرچی و بازرگانبمانفرۆشن و بمانکڕنەوەئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نینبە سووکەدەستێک بمانسڕنەوەئەو دڵە پاکەی گوانەنەوتێکی داگیرکەرانەسبەی ملیۆنان ڕمی باڵدارەئەو نیشتمانەی بەردەبازێکی بەرپێی هەمووانەسبەی ملیۆنان سەنگەری سوارەهەستن هەڵۆی شاخان هەستنلە هەستاندا ئێوە یەکنیەک بیر یەک ڕێ یەک مەبەستنهەستن هەڵۆی شاخان هەستنلە هەستەدا ئێوە زۆرنسەد ملیۆن چاو سەد ملیۆن قاچسەد ملیۆن مەچەک و دەستنهەستن هەڵۆی شاخان هەستن