دە دابەزە، مایەسیریت هەڵتۆقیوەکورسی بنت کرم و کەڕووی هەڵهێناوەداگەڕێ لەو شانشینەی بە هەواوەوەکوو دوومەڵ لەسەر دڵمان هەڵیداوەدە دابەزە!تەماشا کە چۆن کەمتیارە دەرپێدڕ وقاسەبڕ و بە گۆشتی خاک مڕەکانت تێم ئاڵاونببینە چۆن چنگ و کەڵبەی سیم و تەلبەندبەژنی دەشت و شانی شاخ و دەمی دۆڵیان هەڵدڕیوەدە بپرسە گوڵەگەنم بۆ تۆراوەکێ ساماڵی زەردەخەنەی هەڵبڕیوە!دە دابەزە!دە چاویلکەی ڕەش وەلانێدەست لە ملی کورسی کەوەبۆری و تانکەر لە یاد بکە چاوقوچانێ!دڕ بە ئاڵقەی زوڕناژەن و لێپۆکان دەدە لڤینێ، دە تەکانێبەس گوێ هەڵخە بۆ ئەوانەیچیا بە بای زگ تەخت دەکەنبۆق دەکەنە قارەمانێزۆر نا جارێککاروانی جامڕەشەکانت جێ بهێڵە وپێی پیرۆزت لەسەر زەوی جلشڕ دانێبە جادەیەکدا گوزەر کە تاسەی تیا بێبادەرەوە بۆ گەڕەکێ بۆ کۆڵانێگوێ ڕادێرە بۆ وەڕینی موەللیدانبڕۆ سەیری قژڕنین و لەخۆدانێدە لڤینێ، دە تەکانێزۆر نا جارێکدێڕێک شیعر بورینگێنەدەست درێژ کە بۆ داستانێپێمەڕەیەک لە خاک گیر کەخشتێک لەسەر خشتێک دانێدە دابەزەدە چاویلکەی ڕەش وەلانێوا تۆفانێک بەڕێوەیە چ تۆفانێتۆفانی هەزارەزیلەیگەدەی برسی و مستەکۆڵەی ڕوو لە کورسی وڕووی وەک خەزەڵی خەزانەتۆفانی کۆتەرەی دار و پەردووی زنج وپەڕ و باڵی هەڵوەریوی ڕەوەزانەتۆفانی کراسی ڕەش وگرمەی هەرەسی بێدەنگی وقرمەی دەرگەی قەفەزانەئەو تۆفانەی من دەیبینمگوێچکەی نییە بۆی بخوێنیلینگی نییە سندمی کەیقاسەی نییە تێی بئاخنیملی نییە لە داری دەی!چی لێ دەکەی؟دە پێم بڵێ چی لێ دەکەی؟تۆفانێکە و هەر مل دەنێدەمی نییە تا بە پارووی بەرماوەی خۆت قەپاتی کەی!قوونی نییە تا بە کورسی کاغەزینت خەڵاتی کەی!دە دابەزەدە داگەڕێدە چاویلکەی ڕەش وەلانێوا تۆفانێک بەڕێوەیە من دەیبینم چ تۆفانێ!