سەرنشینی قافڵەکان کەمێکیان نەبێ ئەوانی تر نەگەڕانەوە. حەیران بێژێکی ئاگر لە ڕۆح بەربووی عاشق، حەیرانی ئەنفالی خولقاند. نەزمێکی نوێی موتوربەکراو بە ژان و حەسرەتی لاوک. هەندێ ناویان لەم بەیتە تازەیە نا «حەیاوک».چریکەکانی لە نێوان بەیت و داستان و عەشق و دابڕان و غەریبیا هر جارە و لە سیلەی خەمێکەوە باڵی ئەگرت. لە شەوێکی مانگەشەوی ئێجگار خامۆشا، کە تەنیایی لە مانگ ڕەنگ پەڕیوتر بوو، حەیرانبێژ لەسەر قەڵای هەولێرەوە بەرامبەر خەرمانەی خۆڵەمێشی مانگ و ڕوو لە باشوور، وردە وردە سەدای ئەکەوتە شەقژن. باڵندەی چریکە بەرەوخوار ئەفڕی و لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەیدا، نمە نمە خوێن لە ژێکانی دەنگی ئەتکا و دانە دانە وشەکانی دائەگیرسا و وێنەکان ئەبوون بە شارا بۆ پەپوولە و یادگاریش بە خۆڵەمێش...«حەیاوک» ئەیوت:لەو خوارە، نزیک بە تەنگەی ئەستووری «سعوود» نزیک هەتاوێکی نەخۆشی ناوچەوان کڵپەدار کە بەردەواموڕێنەیێک لەناو لمدا بە «با» ئەدالەو خوارە، نزیک قیامەت و نزیکی عەدەمهەر بە تەنیشت، مێژوویەکی کەڕ و کوێرەوەلەو خوارە، لەوێندەرێکە دەشت و دەر نەزۆکن و سەراب پادشای وڵاتێکە لە تینوویەتی ئەبەدیتاک و تەرا باڵنەی وەجاخ کوێر قیڕەقیڕیانە و لێرە و لەوێ، لە هێلانەی خۆڵەمێشاهەڵکورمان و بە تەنها هەر ئاسمانی ڕابردووخەونی مردوویادگاریانەلەوێندەرێ لە قاقڕێئەمجارەیان، خۆڵ ئەمنووسێتەوەچاڵ ئەمخوێنێتەوە. ئەمجارەیان، لەوێندەرێلەو سەحرایانەوە کە هەر زێدی «سەعیر» بووننیشتیمانی مەنجەنیق و مەملەکەتی سوننە و کوللە و زێدی عاگول، زێدی خوێن و کیفی کینەی یەکدانەوەیهۆزی غەدری شمشێر و شیر بوون!لەو سەحرایانەوە، «با»یێک هەڵئەکابە وژەوژی ئافاتەوە، زەرد، زەردلە لمۆزیدوورگەیەکی ئاوساوەوەلەو خوارەوە، لوورەیێک دێتلوورەیێکی گرێ گرێگڤەگڤی پڕە لە لمپڕە لە زام و وەیشوومە و پڕە لە گڕلەو سەحرایانەوە هاوارێ دێ، قەترانییە و سووکەڵەیە و ڕاناوەستی و لە غاردایە و درێژ درێژ ئەبێتەوەهەتا ناو کۆستی ئەم بەفرە و هەتا لای منهاوارێ لە ئێسک و پروسکەوە، تیژ تیژهاوارێ لە ڕیزەچاڵەوە، قوڵ قوڵئەمجارەیان خۆڵ ئەمنووسێتەوە:چ دەفتەرێکی بەرینی هەیە ئەم خواوەنی لمە!دەفتەرێ ئەستوورتر لە ناوقەدی دۆزەخ و تۆمارێ پان و پۆڕتر لە زەریای عەرەب وحیکایەتێ لە کەنیزەکی ناو «غەنائم» بە ئاپوورەتر و لەشکرێ لە شارەمێروولەی حیجاز زۆرترخۆڵ ئەمنووسێتەوەبەو زمانەی کە خوداحەشر و نەشری بەنی ئادەمی پێ ئەکابەو زمانەی تۆڵە تیا ئەزێ و بەو زمانەی ئاگر لە پەلکەگیا موتوربە ئەکا و بەو وشانەی لە قافڵەیێکی درێژی حوشتری دووسەنەمی بارکراون و ڕۆژگار کاوێژ ئەکەنەوە و ڕوویانکردۆتە بەردە ڕەشەکەی کەعبە و عەگالی«قەعقاق» جڵەوگیریانەلەو خوارە بەردەوام خۆڵ ئەمنووسێتەوەهەر وەکوو چۆن تەور دار بنووسێتەوە و هەر وەکوو چۆن، کوللە گوڵەگەنم و تۆڕ ماسی بنووسێتەوەلەو خوارە خۆڵ ئەمنووسێتەوەمەرگ ڕۆژ کوێرە!ئەو هەر لە شەوەزەنگا ئەمخوێنێتەوەنە چرای ئەوێ و نە مانگەشەوچرای ئەو ملمە و مانگەشەوی ئەو مەحاقی سەرمئەو بەردەوام بەو دەیجوورە ئەمنووسێتەوەنە قاچی حەرفە کوفییەکانی تێکەڵ و پێکەڵ ئەبن و نە هەڵەیێکی نەحوی ئەکات و نە پەنجەی ئەشڵەژێ و نەچاڵەدێڕێ ئەپەڕێنێ و نە خاکەنازێ غەدر بە خەسار ئەدا و نە سڵ لە خودا و نە سڵ لە نەوەد و نۆ ناوەکەیتریشی ئەکاتەوە!لەو خوارە خۆڵ و چاڵ و باگژەیێک لە عەدەم ئەمنووسێتەوە و ئەمخوێنێتەوەئەو خوارە، مووبەمووی جەستەی منی لەبەرەفەنا بوونی منی لە خۆیا دەرخ کردووەبڕینەوەی منی لە چنگیا خەتم کردووەلە چەقی هەموو بزەیێکی، مناڵە بەدبەختەکەمادەرزییەکی داناوە و لە سەرەڕێی هەموو وشەیێکما قەمەیێک و لە ناو نزارەکان و زاوزێ کەژیشماناگیژەلووکەیەک ژەهر!لەو خوارە، تەپ و تۆزێ لە تەندوورەی خۆڵانە هێشتوویەتی ئاو چاوی ببینێ و نە تاقە پەپوولەیێکیش بێ بە عاشقتەندوورەی خۆڵ ئەمخوێنێتەوەدەنگم تەیرێکە مردوولە هاوارما، هاوار ئەخنکێ و لە بێکەسیما چۆڵەوانی سەرسامە و لە قیژەما خوا لەگەڵ تیلماسکە نوورێکیسپیدا دێتە دەرێ و ئاوێتەی فرمێسکی دایکم و چیام ئەبێ لە قیژەما خوداوەندی «با» ئەشڵەژێلە تەنیاییما تەنیایی زۆرجار ئەنوێبەڵام «ئەعراب»وەختێ ئەدوێمئەوان و بیابان، نازانن خودا «ئەڵڵا»یە ونازانن «ئاو» چییەو؟ «دایە» چییە و بە تەنها فەنابوونی منیان لە خۆیانا خەتم کردووە!چەند زەلیلەئەم جەستەیەچەند تەنیایەزریکەم و چەند بێ خەمە بیابان و چەندیش کڵۆڵە غەریبیم!خەو نەبوون، کیژۆڵە خەو نەبوونئەوە ڕەز بوون و ئەمردنئەوە ئاو بوون و ئەمردنئەوە بەرد بوون و شل ئەبوونئەوە گۆم بوون و ڕەق ئەبوونخەو نەبوون کیژۆڵە خەو نەبوونئەوە دەستی سەرگوزشتە وخەیاڵ نەبوو کیژۆڵەکەمئەوە دەستی نیوەی دنیا ونیوەی دەوڵەت و قانوون بوو کە ئەهات وتۆی ئەخستە زیلێکەوە ودوور ئەیبردیئەوە نیوەی بلیمەتی و نیوەی عەقڵ ونیوەی زانای جیهانێ بووبەیەکەوە لەگەڵ «مونتەسیر بیللادا»«با»ی بۆگەنیان بۆ هەڵکردیخەو نەبوون کیژۆڵە، خەو نەبوونکڵۆ خەڵووزە ساردەکەئەوە مەمکێکی دایکت بووتۆپەڵە سوورە گەرمەکەئەوە دەماغی باوکت بووخەو نەبوونکیژۆڵە خەو نەبوونئەوەی کارژۆڵەکەی تۆی خواردئەوەی مراوییەکەی دزیتئەوەی مامزەکەی بردیئەوەی چیرۆکەکەی کوشتیگورگ نەبوو کیژۆڵە گورگ نەبوونئەوە حیکایەت نەبوون بۆت بکەمشێعر نەبوون بۆت ڕێک بخەمئەوە دەوالی مێژوو بوونئەوە وەقاس و سەعد بوونلای خەلیفەوە هاتبوون!خەو نەبوون کیژۆڵە، خەو نەبوونوەکوو پرچ و زەردەخەنە و گوارەکانتحەقیقەت بوون! خەو نەبوون، هەرگیز خەو نەبوونئەی بە چاوی خۆت نەتبینیگوڵەکان چۆن لە ترسانا ڕایان ئەکردبنچکەکان هەڵ ئەهاتنئەی بە چاوی خۆت نەتبینیکەروێشک خۆی ئەکرد بە پەیکەر!هەتاو خۆی ئەکرد بە سێبەر!ئەی بە گوێی خۆت گوێت لی نەبوولەو ئێوارە بەسامەداسەگەکەمان کەوتە قەسە و بەڵام مەرد بوووتی چی ئەکەن با بیکەن بەڵام من نابم بە بەعسیخەو نەبوو کیژۆڵەکەم، خەو نەبووئەی هەر لەبەر دەمتا نەبوولە دوای لەبەر دەمتا نەبوولە دوای ناشتنی هەڵەبجەئەستێرەیێک بە میوانیئەستێرەیەکی مرۆڤدۆستهاتە هەیوان و قەیرێ لەگەڵمانا گریا وئینجا ڕۆیشتەوە بۆ ئاسمانخەو نەبوو کیژۆڵەکەم، خەو نەبوون!-ئەگەڕێمەوە بیابانقافڵەکەیش بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ کوردستان«تۆپزاوا» باری هەیە و دیسانەوە چاوەڕوانە تۆپزاوا باری هەیە و باری قورسەباری ژان و باری قیژە و باری نووزەئەو وەختەی ئەبن بە ڕەژوو! باری گریان و تەنیایی وەختێ ئەبن بە کۆتەرە و بە سووتماک و وردەشووشە و ئەو دەشت و دەرە پڕ ئەکەن، باری زووخاو وەختێ ئەبێ بە قوڕقوشم و باری زووڕە زووڕی منداڵ، وەختێ سوێیان ئەبێتەوە و ئەوەرێن و ئیتر ئەبن بە خەزان و بە گەڵای دار باری ساڵەکانی عومری پیرێژن و باری کچە عازەبەکان، باری ئەو هەموو جوانییە وەختێ ئەبن بە مرواری و بار ئەکرێن بۆ شێخەکانی ناو خەلیج و بۆ بازاڕی عەرەبستانباری حەریری جەستەی کیژبۆ دیوەخانباری پەمووی بێوەژنانبۆ ڕەشەخەڵکباری کەوڵی پیرەمێردانبۆ کارگەکانی دەباغیلەمسەر خاڵییە قافڵە و لەوسەر پڕە لە ئەستێرە و لە گۆرانی و لە چراکانئەی ئادەمییە بەفرینەکان!لە کوێوە گەیشتنە ئەم لێواری سەعیرانە!؟چ کاروانسەرایەکی درێژە ئەم دووکەڵی سەفەرانە!؟ئەرێ هیچتان لەبیر نەچووە!؟دڵۆپە فرمێسکێ؟ئاخێکی نێو لۆچی تەمی!؟خۆزگەیەکی سیس!؟باڕژنی ئاسکێ!؟قاسپەی کەوێ!؟ئەرێ هیچتان لەبیر نەچووە!؟پەلەتان بوو. ئەو دەمەی خەوتان بەجێهێشت!پەلەتان بوو، پێتان نەکرانە سڵاوێ لە درەختێنە ئاوڕدانەوە لە نووزەی ڕەزێپەلەبوون و بێ پریاسکەی ماڵ ئاواییبە بێ ورتە. بێ چرپەیەکپەلەبوون و هیچتان نەبردلەگەڵ خۆتان:نە کۆڵەپشتێنە بوغچەیێکنە جانتایێکنە مشتێ مێوژ و نە باسوقێ و نە چەند بەڕوویەک و نە چەند کەشکێ و نە تۆزێ گەزۆ و نە هەندێ ڕەشکە وهیچتان نەبرد. نە نانی ساجێ و نە مەمکەمژەی ئەو ساوایە و نە بووکەشووشەکەی باوەشی و نە حەت حەتۆکەو نە تارای بووکێ و نە ئاوێنەیێک و نە گۆچانەکەی باپیرێ و نە دەرمانی سک ئێشەکەی «پوورە ئەجێ؟»ئەی باشە چیتان هێناوە بۆ سەفەرێ!؟بە تەنها پێستی لەش و پرچ و قژ و جلکەشڕێ!؟ئاخر ناکرێ هەر وا بە دەستی بەتاڵبچنە حزووری یەزدانێ لەوێئەی چپکەگوڵێ بۆ بارەگای پەروەردگار!ئەی بارانی هەورێ بۆ پێغەمبەری بیابان!ئەی لە زنویرەوە تاشەبەفرێ بۆ خەڵیفە و بۆ حەزرەتی والیش هەندێ ڕێواسی کەلیخان!پەلەتان بوونە «با» لە سەرتان ڕاوەستا و نە چریکەی زیل و نە جاڕنامەی مافی مرۆڤ و نە کۆنگرەی موسڵمانان!؟ئەی ئادەمییە بەفرینەکان!لە کوێوە گەیشتنە ڕۆژی حەشر و بەردەمی قاپی قیامەتێ!لە کوێوە گەیشتنە ئەم دەشتی عەدەمە و بە کام پڵنگی باڵدار و بە سواری باڵی کامفریشتە و پەری، گەیشتنە حەوت تەبەقەی ئاسمان و بەردەم عەرشەکەی خودا و چوونە سەرێعەشاماتێ عەشاماتێلە عەبدی یەزدان و لە ئۆمەتی جنۆکە و خێڵی گومڕاهـ و خەڵکی کافرستانێعەشاماتێ عەشاماتێقافڵەیێک لە جارییە و لە سەبایای پاکیزەکانی چیا و بەفرێئاپوورەیێک لە گوناهەکانی هەژاری وعەشاماتێ عەشاماتێلە ئەهلی دۆزەخ و لە ڕەگەزی گەڕوگولی ناو مەجووسێ!چەند زەلیلە ئەم هەقەی منچەند گوناهە بێ گوناهیمچەند ڕسوایە زمانی شاخچەندە تەباین من و مەرگ و کە شەو داهاتسەگەلی ڕەش یەک لەدوای یەک چۆن ئەمانخوات!ئای کە تەنیامچەندە تەنیامچەندە چەندە چەندە لەم وەختەدالە تۆ تەنهاتر خودایەلە تۆ بێکەستر خودایەتەنها کوردە!-پاکیزەکانمانگەشەوە خۆڵاوییەکانهەر شەوەکی لە نێوانیزرێپۆش و بەنگەڵەدالە بەر شەوقی گڵۆپی تیژی زیلەکانڕیز کران و لە نێرینەکان دابڕانلە یەکتر جوێکرانەوەگوڵەکانیش بۆ چەند جارێ تڵژێن کرانگوڵەکان ئاویان نەخواردبۆوەلارەملوەک هێرۆی ملشکاوی بەردەم ڕەشەبالە ناو چڕە تەمێکی خۆڵەمێشی «تۆپزاوا» ئەگریان و هەڵئەقرچانئەپاڕانەوە لە خودا ئەڵاڵانەوە و خوازیار بوونقودرەتەکەی «کون فەیەکوون» پیادە بکا و ئەرز کون کا و قووتیان بداپاکیزەکان بینی ئاو نەبوون ئەلەرزینبەفر نەبوون ئەتوانەوەئاگر نەبوون ئەسووتان و پاییز نەبوون ئەوەرین و شووشە نەبوون هەر ئەشکان و پاکیزەکان چاوێکیان هەر لەڕێی خودا و گەیشتنی قودرەتی بووچاوەکەی تریان هەر لەسەرلەش و لاری بێ پەرژین و جەستەی بێکەسی خۆیان بووپاکیزەکان لەو ساتەدالە دار هەناری مەلوول و لە ڕیشۆڵەی ناو تۆڕ ئەچوونلەو ساتەدا هیچ شتێکی سپی و بێگەرد لەوێ نەبوو:نەیەک دڵۆپ لە نووری خوا و نە تیلماسکێ لە ڕۆحی کەسکی باران و نە یەک شنەشنی هەق و نە یەک پرژەپرژی شێعر و نە یەک لەرەلەری هەست و نە کەوچکێک لە بەزەیی و نە یەک قولانج لێبوردن و نە یەک پیاڵەقسەی شیرین!لەو ساتەدا ئەوەی لەوێ بوو هەر ترس و تەم و دەشتی خۆڵەمێش و حەربەی زمانی عەڕەبی و ڕیزەبەرمیلیپڕکراو لە جۆرەکانی مردن و ئەوەی لەوێ بوو هەر غەدری نەوتاوی بووئەوەی لەوێ بوو بە تەنها تەختەسڕی سڕینەوەی دەم و چاوم و سڕینەوەی شاخ و داخ و سڕینەوەی دەنگ وڕەنگم و ئەوەی لەوێ بوو درێژەی گێڕانەوەی هەمان هەمان هەمانقیژە و زریکەی خوێناوی سەبایەکانی ناو دەنگی «تەبەری» بوو!مریەمەکان بە تەنها شەرمیان لە جەستەی بێکەسی خۆیان ئەکردلە دڵەوە بانگی مردنیان ئەکرد: فریایان کەوێبەڵام مردن خۆی نەئەهات!ڕاوچییەکان لە سەروملەوە تا ناوقەدبەرازی شفرەدار بوون و نیوەکەی تریشیان ئادەمی بونئەمن دەمگۆتخەوێکم دیتیە سۆر سۆرلەو خەوەیداشەنگەبێری کارمامزێ بەژن عەرعەریلە دوورەوە ڕا، لە سەحرای غەریبیەوە ڕاهاتبوونەوە مارێ!یەکەک ببووە ڕەشە ڕێحانێ وئەوی دی ببووە گوڕی دار قەزوانێ ویەکەکی تریان بوو بە زنەئاوی بن شاخانوەیلێوەیلێوەیلێئەمن دەمگۆت لەو خەوەیدائەرێ کیژان! لۆ سەفەرتانهێند تولانیدا و لە کێندەرێ بوون، بابان وێران!چ بوو!؟ چتان دی!؟ چتان کرد!؟ئەرێ کیژانلەوێندەرێ، لە قیامەتێعاشقان چ دەکەن!؟ئەوانیش دەچنە بەهەشتێ!؟خۆ لەوێندەریش نارەنار ناکەنلە دەس غەدر و غەدارێئەمن دەمگۆت لەو خەوەیداخودایە!ئەوی خەوی ڕاستبێ وکیژان هاتبنەوە مارێ!وەیلێوەیلێوەیلێ!وای لە کیژانێ، وای لە حەیرانێوای لە ئافاتی دەور و زەمانێوای لە غوربەتی نێو بیابانێوای لە شەوانێ کە مانگ تیا ئەمرێ وبەفری کێوانیش چ پێنازانێ! وای لە مریەمێوای لە پاکیزێوای لە سووتانی ڕۆحی ئازیزێوەیلێوەیلێوەیلێوەیل!گڕەژۆ: گەڵاڕێزانگڕاگڕ: کڵپە و بڵێسەگژگژە: پووش و پەڵاشی با بردووچکچکە: دەنگی دڵۆپەکردنگاپێڵ: گەوەی پێچی شاخگراداڤ: ئاوی بەخوڕ کە خول ئەخواگارۆ: هێلانەی مەل لە کونی داراتوتاک: جۆرە کۆترێکە وەکوو قومریپژاڵ: لکی هەرەباریکی دارمەراڵ: ئاسک، مامزپاسفندە: گەندەڵ، ڕزیودەوال: دزی شەوترووم: نەژاد، ڕەگەزگرمژن: دەنگی ڕووخانی گەورەئەسیار: ئێشکگری کاروانزیگار: شەونشینگچ گچە: لەرزینی دارزاخان: ڕێی بەردەڵانتاپاز: زەبەلاح، هێزدارپرووکە: دەنگی وردی بەفربارینتڵژین: هەڵبژاردەی هەرەباشبندین: تەختایی بنی ڕووباربن بیڤ: ژێر زەوی