«نوگرە سەلمان»ئافاتێکی قەڵاقەڵا، دووپشکێکی گەورە گەورەی کۆنکرێتیئەشکەنجەیێکی درێژ و کڵپەیەکی بازنەیینوگرە سەلمانژەنگی مێژوویەکی کۆن و قوللەی زوڵمێکی زۆر دوور و مەنزڵێکی بیرچوونەوە و یادگارێ بێ پەنجەرە وتاعوونێکی خۆمەڵاسدەر لە ناو لمدا و کینە و ڕقێکی سرمدی(بەردەوام، هەمیشەیی)نوگرە سەلمانقەڵا قەڵای ئازارێکی ڕەش داگەڕاوتینوویەتییێکی ئەزەلی و پێناسەیێک بۆ ونبوون و بۆ تاریکی و شوێنێ بۆ زەمانی غەدر و جێگەیێک بۆ پیاسەیزوڵم و گاڵتەی تاواننوگرە سەلمانلە زستانا وشکەسەرمای دەم بە گوێزانلە هاوینا گەرمایێکی پڕووکاوی گرنج گرنججێگەیێک بۆ پشوودانی نێزەی ماندووشوێنێ بۆ نووستنی هەوا و تا ئێوارە هەڵنەسانینوگرە سەلمانچەند نەخشەیێکی فیراری نەخشەسازیچەند بینایەکی هەڵاتوو لە ئەندازەچەند پەتایەکی ڕاکردوو لە دەس فوراتچەند پاسەوانێ لە نەسڵی گورگی ڕەسەننوگرە سەلمان«با»یەکی نائومێد وتی: بیابان بۆ خۆی شەرم ئەکا بڵێ مێژووم بنیاتی ناتەیرێکی خۆڵاویش وتی: من شایەتم جارێک بیابان پێی وتم: من شەرم ئەکەم وەختێ نامە و هەر پۆستێکم لەڕێی ئەمەوە پێ بگابەردی دیوار هەموو جارێ کە پاسەوان تێپەڕ ئەبوو ئینجا ئەیوت: ئای کە بەختێکی ڕەشم بوووەختێ نەکرام بە دیواری کتێبخانە و یان مەکتەبێ و یان خانووی شێعر و چیرۆکێ و یان بە بەردڕێژیشەقامی نێو باخێک و ئەم چارەنووسەم پێبڕاژەکەئاوی ناو بەرمیلیشوەختێ کە پاسەوان ئەڕۆیشتئەویش ئەیوت: ئای کە بەختێکی ڕەشم بوونە گەنم و جۆیەک خواردمیەوە و نە چوومە ناو دووپەرداخی عاشقەوە و نە بەفرێ سەردانی کردم و منشەرمەزاری ئەم عەبدە فەقیرانەمدوای سووتانم ئەمخۆنەوەقەڵاقەڵاشەوانەش چرای بنمیچی سەر عەبدەکانوەختێ ئەیزانی بە تەنها ئەوان لەوێنئەویش ئەیوت: ئای کە بەختێکی ڕەشم بوولە ژوورسەری خۆشییەکا دانەگیرساملە ژوورسەری سەمایەکالە ژوورسەری هیوایەکامن نەمئەویست ئەم قافڵەی کۆیلانەلەسەر جێگەی دەردەداریمزەرد و ژاکاو بمبیننەوەمن شەرم ئەکەم ئەیانبینملە ژێر منا یەکە یەکە گیان ئەدەن و کەچی من دەستەوەستانم و بۆ ڕێزگرتن لەم مردنەچەند ساتێ ناکوژێمەوە!قەڵاقەڵا مردن لێرە بەرجەستەیەپێئەکەنێ و قسە ئەکا و سەیرت ئەکا و سەیری ئەکەیدەس لە دەستیەوە ئەدەیت و بۆنی ئەکەیهەڵئەسێت و دائەنیشێ و ڕائەکشێ وبەناو ڕۆحا پیاسە ئەکاتمردن لێرە وەختێ کە دێتسەگەلی ڕەش لە پێشیەوەنچەند کەڕەتێ دێن و ئەڕۆنتا شەو دادێ و ئەوسا مردن بەریان ئەداتە ناومان وبە یەکەوە خەم و گۆشت ئێسکەکانی ئەم غۆربەتە و ژیان ئەخۆن!-دوای پانزە ساڵ هەتا ئیستەش تینوویەتی کۆچم نەشکاوە. هەتا ئیستەش زەمزەمییەکە و ئەو چەند دڵۆپەڕژاوەی زاری گەورەی عەسکەرەکەم لە یاد ماوە. دوای پانزە ساڵ هەتا ئیستەش هەموو جارێ بە درێژاییخەیاڵم تەپ و تۆزێک لە وڕێنەکانم هەڵئەسێلە بیابانایە چاوانم و لە قاقڕدایە تینوویەتیمهەموو جارێ بە پانایی ئەم چاوەڕوانییە شێدارەم هەڵمێک لە ڕۆحم هەڵئەسێلە ناو لمایە خەمانم و لە سەحرادایە تەمەنمچاوەڕوانی ڕواندومی و ئاویش نایە دەنگم قەوزەیێ گرتوویێتی و دووکەڵێکمنە «با» ئەمڕەوێنێتەوە و سێبەرێکی تا هەتاییمپارچە عەردێکی هەتیومهەموو کاولاشی ڕووناکی لە مندایەهەموو ڕەنگێکی کوژراوی ئەم دنیایە لە چاومایەنووکە نووکی پەلکی دارانخشەخشی گەڵاڕێزانقرچەقرچی یادگار و ورتەورتی ئاوی شلوێ و پووکەپووکی گوڵی ژێر پێ و هەرچی باڵنەی یەک چاوە وکوێرەکانی و هەموو مەسافەی دابڕان لە مندایەمن ئەسیاری نەختینەکانی تەنیاییمتەنیاییەکی سارد ساردتەنیاییەک کە ڕۆژانە «با»یەکی بێوەژنی پەرەوازە و بەدبەخت لە دەشتێکی کلۆڵا بیلاوێنێتەوەمن «زیگاری» ناو ڕەنگێکمژانی تیا ئەزرنگێتەوەبە دیار چییەوە کرووشکەم(کێروشکە) کردوو؟دەوەنی سووتاوم و لە خۆم ئەپرسم و بێدەنگی وەڵامێکی خنکاوم ئەداتەوەلەوسەری تەنیاییەوە ژنێک دیارە!ژنە یاخود کۆلکە دارە؟ژنێک دیارەلەوسەرەوە لەوسەری تەنیاییەوەتاقە درەختێکی تەنیا دیارە ڕووت ڕووتئەوە ژنە؟یان درەختی لێو بە بارە؟نا... درەختەدرەختێ لە تینوویەتیدرەختێ لە نەزۆکینە ژنەژنێک لە هۆزی تەم و مژژنێک لە مۆمی کوژاوەژنێک لە ئێسکی تاریکیبە دیار چییەوە ترووشکەم کردووە؟کێ دێت؟ چی دێت؟لە خۆم ئەپرسم و بێدەنگی وەڵامێکی سووتاوم ئەداتەوەئەی هەڵوەدای ئومێدێکی نائومێد!تۆ لەو چۆلەکە قەتیسە ئەچیکە بەردەوام خۆی بە شووشەی پەنجەرەی ژوورێکا ئەکێشێ و بەڵام دواجار لەناو لەپی دەستی مەرگامت دەبێت و «با»ی ساردی تەنیایی دێت و پەڕی مردوو ڕائەژەنێنە کەس دێ و نە کەس ئەڕوا!ئەی ڕێگەی بێ ڕێبوار و ئەی هەڵوەدای ئومێدێکی نائومێدئەوە هەر خۆتی، هەر خۆتی، هەردووکیانکۆچەری و ماڵ ئاواییکەر، هەر خۆتی هەردووکیانخانەخوێ و میوانهەر خۆتی هەردووکیاننیشتمانیش و غەریبیهیچ باڵنەیەک دیار نییەچونکە هیچ ئاسمانێک دیار نییەهیچ درەختێک دیار نییەچونکە هیچ ئاوێک دیار نییەبگەڕێرەوە بۆ لای خەوبەشکوو لەوێدا بباری-ئەی ژنەکەی پڕ لە سەراب و خۆڵەمێش!ئەی چیرۆکی قژ درێژ و فرمێسک درێژ!من بەقەد خۆشی لێت دوورممن بەقەد بەهەشت لێت دوورمبەڵام هێندەی ئەو دڵۆپە درشتانەی لە کالانەی چاوەکانتا و لە ڕوخساری خۆڵاویتا قەتیس ماون لێت نزیکم!من دووکەڵکێشی شێعرێکی دوور وڵاتمناوم «مەم»ە و خەڵکی «دووز»مخەڵکی دەشتە تەنیاکان و کوڕی دەغڵە سووتاوەکانخەڵکی دەڤەرێ نەونەمامتیا قەموورە و گوڵ و پەپوولە تیا پیرە ولەو ناوەدا گەر بە ڕێکەوت پێکەنینێ لەدایکبێبە زگماکی قاقای لاڵە وبە زگماکی سۆمای خڵتانی دەیجوورەلەم ساتەدا من لێرەم و لە ژێر ئەرزا و لە میترۆیەکی دڵتەنگابەڵام چاوم لە پەلکەکانی باڵاتەکە «با»ی عەدەم لە سەحرادا چۆن ئەیانباگوێم لە ڕەنگتە کە نووزەی دێلە ئێوارەی ئاوابووناسیانزە ساڵەغوربەت بووە بە شوققەیەک لە نهۆمی بێزاریداشێی بە پێستم هەڵهێناوەغوربەت بووە بە زمانێ لە بەستێنی دابڕانا و شێی بە شێعر و شێی بە دەنگم هەڵهێناوەغوربەت بووە بە تەپ و تۆزی لێنیشتوولە تەماشا و لە جانتاکەملە چاوەڕوانی و خەیاڵم و لە یادگار و چاویلکەم!سیانزە ساڵەغوربەت بووە بە هاوسەرم و من لەم ژنە پاییزەیە هەتا ئیستەدەیان مناڵە خەزانی قژزەرد قژزەردەم لێ بووەئێرەپڕپڕە لە گڵۆپکەچی من هێشتا تارماییمئاخر چیبکەممن شەوانی «دووز»م تیایە!ئێرە هەموو هەر شەقامی گوڵ گوڵییە و ئەپارتمانی شووشەییە و کافتریای زەرد و سوورە و کەچی من هێشتالە ناخاهەر قوڕاویم«ئاخر چیبکەم!من هەر کۆڵانی مەندەلی و بەدرەم تیایە!»ئێرە پڕپڕە لە سەما و لە بالێت و لە هەڵفڕینی گۆرانی و لە نیشتنەوەی کۆتری ماچ و کەچی من هێشتا هەرلاڵم!ئاخر چیبکەم!من قافڵەی بەرەو خوار و «کاڵێ»م تیایە!ئەچمە دەرێ، ئەبمە پەپوولە پاییزە«با»ی گەرمێن دێ و ئەمبا و ئەمبا و ئەمکا بە ناو بازاڕێکی شووشەبەنداجێگە ئەوەندە خاوێنە کۆگایش هێندە ئێسک سووکە، لە لەشی تازە خۆشتووی ژنێک ئەچێ سپی سپی و بەچریسکەسۆپەرمارکێت، نهۆم نهۆم، بەژن و باڵای ئاوێنەیە و سترێجێکی تەسک لە بەردا و گوڵمی لاڕان دەپەڕیوە وناوک دیارە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە، تەماشای شینبە پلیکەی کارەبادا دێتە خوارێ و سەرئەکەوێ و لە بەردەمی فوارەیەکی پەمەییدا سەما ئەکائاخر چیبکەم!؟من دوو چاوی ئەم غوربەتەمبەدبەختیشنلە بەردەمی زمڕووتام و لە بەردەمی گەوهەرام و لە بەردەمی یاقووتام و کەچی لێم ئەبن بە مووروو وبەردەشینەکەی ملی کیژێ لە خانەقینئاخر چیبکەم!؟من سوراحییەک کریستاڵ هەڵئەگرم و ورد ورد تەماشای ئەکەم و کەچی کریستاڵ لە دەسما و لە پاش قەیرێئەگۆڕدرێت و ئەبێ بە گۆزەی گڵەسوور!ئاخر چیبکەم!؟ڕەنگە من شێعرێکی گەوج بم!دەست ئەدەمە، تازەترین، گرانترینڕەفتەی ئاوریشمینی دنیا و هەڵیئەگرمکەچی لەپڕ ئەو ڕەفتەیە لەبەر دیدەمئەبێتەوە بە سرکەییەزۆر کۆنەکەی ئەوسای دایکمئاخر چیبکەم!؟من جوانکوێرم! یاخود شێتم!ئەچمە بەردەمی کڵاوێلە تووکی قوو دروستکراوشل و شل و نەرم نەرمهەڵیئەگرم... ئەیکەمە سەروەختێ ئەچمە بەر ئاوێنەکڵاوی قوو ئەبێتەوەبە کلێتە نەگبەتەکەی ئەوسای باوکم!ئاخر چیبکەم! من کە چاوم هی خۆم نەبێ و هی کاڵێ بێمن کە گوێچکەم هی خۆم نەبێ و هی دەوەن و هی دارێ بێ و من کە ڕۆحم هی خۆم نەبێ و هی وڵات و هی خاکێ بێهەر وام لێدێ! ئاخر چیبکەم!؟دوانزە ساڵ بوو شاعیرەکە لە ژێرزەمینەکە هاتبووە دەرێ. دوانزە ساڵ بوو لە بەر هەتاوا شێعری ئەنووسی بەڵام هێشتا هەوای ژەهراوی لە بەغا حوکمدار بوو. تا ئەو ڕۆژەی مێژووی بەربەرییەکان بوومەلەرزەیەکیگەورە لێیدا و قەحتان و عەدنان و دەحام تەفر و تونا بوون. یەک لە دوای یەک گۆڕستانی چراکانئەدۆزرانەوە. لەگەڵ هەڵدانەوەی چوارەم گۆڕستانا، شاعیرەکە چوار شێعری لەسەر باڵای پیرەمەگروون نووسییەکەم:گومانگومان گومان گومان ئەکەمناتوانن بیاندۆزنەوەهەر هەموویان نادۆزنەوەئەو هەموو مانگی ژێر خۆڵە و ئەو هەموو خۆری ژێر گڵە و ئەو هەموو ئێسک و پروسکی گۆرانییانە و ئەوهەموو ڕەشەڕێحانەی گەرمییانە و ئەو هەموو قاسپەی بەفرانە و یەک بە یەکی ئەو گوڵ ئەستێرەی دەشتانە ویەک بە یەکی ئەو هەموو ئاسکە ونبووانەگومان گومان گومان ئەکەمناتوانن بیاندۆزنەوەهەر هەموویان نادۆزنەوەئەم حەففارانە بچووکنئەم حەففارانە ئەترسنئێوە بڕۆن لە عەمباری حەففارەی ئەو دنیاوەکە بۆ هەڵکەندنی دۆزەخ دانراونئا لەوێوەئێوە حەففارەی خوا بێننحەففارەیێک بە یەک کەڕەتلە زاخۆوە هەتاکوو فاوسەری عێراق هەڵباتەوە!دووەم شێعر:پەیکەرێ ئێسک، سپی سپیملوانکەیێکی پەمەیی و تاکێ بازنی شووشەییشپرزە و مات، پیاوێک هات و دانەوییەوە و فوویەکی کردلە دەم و چاوی خۆڵاوی پەیکەرەکەهەیکەلەکە کەوتە قسە:-ئۆهـ پیاوەکەچەند دەمێکە ئەم سروەیە لێی نەداوم!ملوانکەکەلە ناو دەستی پیاوەکەدا کەوتە جووڵە و ئەویش وتی: چەند دەمێکە ئەم خاتوونەی من نووستووەچەندی شل بووم بە گەردنی ئەم هەڵنەسا و تۆیش نەهاتیبازنەکە ئەویش وتی: چەند دەمێکە ئەم خاتوونەی من خەوتووەهەر هەڵنەسا و چەندیش گەورەبووم بە دەسیلە دوای فوویەک کە پیاوەکە سەیری بازنی شووشەی کردوردتر بۆوەلە ناو هەناوی شووشەداسەرچاوی عەسکەرێکی تیا مابۆوەلە ناوچەوانی نووسرابوو:قیامەت و حەشری ئەنفالی عرووبە!سێهەم شێعر:لە چاڵێکی هەشتا و هەشتدامن سەرین و بووکە شووشەی مناڵێکم هەڵگرتەوەلە ناو شێعرا و لەگەڵ خۆما هێنامنەوە بۆ ماڵەوە!کە شەو داهات، وەختی نووستنسەرینەکەی خۆم فڕێدا و سەرم کردە سەر سەرینی مناڵەکە و ئیتر من تاکوو بەیانیهەر خەونەکانی پەپوولە و کانیم بینی!بۆ سبەینێشساتێ کە چاوم کردەوەتەماشام کردبووم بە کچ و بچووک بچووک بوومەتەوە و پرچ درێژ و شەش ساڵانمشێعر هات نەیناسیمەوەئاواز هات نەیناسیمەوەچیرۆک هات نەیناسیمەوەئەوەی کە منی ناسییەوەسەرینی دایکی کچەکە و گوارەیێکی بەجێماوی کچەکە بووچوارم شێعر:بەو سەرەوەتەیرێک لە ناو دووکەڵەوەکە منی دیهاتە خوارێ و ڕێک بەرامبەرم نیشتەوەیەکەمجار بوو تەیرێ ببینم عەمامەی لە سەردا بێ!وتی: تۆ ئەمناسیتەوەوتم: تەنها شێوەت ئەکەموتی: من ناوم نەجەفە و لە شێعری جەواهیریا یەکمان دیوە!کە تۆزێ لێی وردبوومەوەوتم: وایە!وتی: تۆ هەر چاڵی باڵنەکانی خۆت باسکردتۆ هەر مۆمت لەسەر گۆڕی قوربانییەکانی خۆت هەڵکردبەڵام ئاخر...نەمهێشت قسەکەی تەواو کاوتم: هێشتا من فڕینم بەردەوامە و نەگەیشتوومەتە ناو دڵتوتی: تەنها من یەک قسەم پێیە و ئەڕۆم!ئەمجارەیان ئێمە و ئێوەلە گۆڕستانی چرادالە ڕێی ئێسک و پروسکەوەلە ناو مردنا بۆ ژیان بە تەواوی بووین بە برا!؟؟؟*= واتای ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن.