لەم نیشتمانە چارەڕەشەدا چیتان هێشتووە دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرمناوێرم کراسێک لەبەر کەمڕووتان ڕەش بێتا ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟ژن یا ئافرەت؟ڕووتان ڕەش بێتا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!دوو کەناری زێی جاویدانیخانی و حاجی قادرتان بەش کردخاک و ئاو و ئاگرتان بەش کردکوا؟ چیتان هێشت؟کوا؟ کێتان هێشت؟بگرە قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کردوەک زڕتەکی گاکۆژبەدەستنیشتمانێکتان کرد بە دووشار بە شار، گوند بە گوند گەڕانلە هەر ماڵێک ئاگردانێکتان کرد بە دووخەڵک مێژوویەکی هەیەئێمە دوو مێژوومان هەیەهەموو دنیایەک سەرکردەی لێ بەڵایەئێمە لەویش دوومان هەیە!گەورەینە! لە سایەتان بەعس لەناو دەمماندا، زمانێکە و دەگەڕێبەعس کەڵەگایەکە سبەینە و ئێواران لە ئاوەزمان دەپەڕێ!کێ بێ بەعس نەناسێ؟تا دوێنێ هەتیوێک بووزەلامکوژ، زلحۆرت، جرپنلە سای سەرتان هاتەوەهاتەوە و کەس نایبینێوەکوو تارمایی مردنلێمان بوو بە «تی ئێن تی»چووە ناو سەفتەی دینارلەگەڵمان دێتە سەر خوانجێمان لەگەڵ بەش دەکا و لەگەڵمان دەچێتە ژوان!لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندابەعس دەبینملەناو مەوکیبی سەرکردەکاندابەعس دەبینملە فیفتی فیفتی ناو پەرلەماندابەعس دەبینملە دیل کوشتن و بەرائەت پێدانلە زەنگلێدانی نیوەشەواندابەعس دەبینم