مناڵەکان!ئەی یاخییە ژینتاڵەکانسبەی ئێوە کە پێئەگەنلە لاوکا، لە حەیرانالە مزگەوت و دیوەخانالە چیڕۆکالە هۆنراوەی شاعیرێکی ترسنۆکاڕەنگە زۆرتان بەرگوێ کەوێباسی ئێمە و ئازایەتیبەڵام نەکەن بڕوا بکەنهەمووی درۆن، درۆی پەتی!مناڵەکانمناڵەکانئێمە تووشی سەد کوێڕەڕێینچرای بیرمان ئێجگار کزەهەنگاوی کوێرانە ئەنێین!مناڵەکان!لە وانەکانی دوێنێماگوتم ئێمە، لەوەتی هەیندرۆ لەگەڵ خۆمان ئەکەینلە ژینمانالە کردەوە و نووسینمانا، بێ فەلسەفەین!ئەمەم گوت و دنیا ڕماهەوری تانە بەرەو ئاسۆی بیرم جما!مناڵەکان!توخوا بچن بپرسن لێیانبپرسن لەوانەی چاویان تینی ناگاتە بەر پێیانمەترسن، بپرسن، بڵێن:لە سەفەری دوورگەی خوێنابۆ مناڵان چیتان هێناپێمان بڵێن، چیتان هێنا!؟ئەوەی دەنکەگەنمێکی چاندگوڵەگەنمی دروێنە کردئەوەی دڵۆپێک خوێنی چاندتابلۆیەکی بۆ خۆی نەخشاندئەوەی تەنیا هاوارێکی لە دەم دەرچووگوێی لە سەدای دەنگی خۆی بووکەچی ئێمەکاسەسەر و چاو ئەچێنینبارانی خوێن بەسەریانا ئەبارێنینهێشتا وەرزی دروێنەشمان دیار نییەتا گوڵەگەنمێک کێڵگەی ئەو خوێنەشمان دیار نییە!مناڵەکان!زۆر لەمێژە دایکەکانی ئەم وڵاتەمەمکەکانیانشیری سەربەستی تیا قاتەزۆر لەمێژە کێوەکانی ئەم وڵاتەپێغەمبەرێکیان تیا قاتە!مناڵەکان!لە ئاگردانی چاوتانامن چاوەڕێی زەردەشتێکمبێ، جێ بەو بتانە لەق کامن چاوەڕێیچەخماخەی ئاڤێستایەکمبێ جەرگی تاریکی شەق کا