ڕۆژباشکچانی سەد ساڵ لەمەوپاش!ڕۆژباشکوڕانی سەد ساڵ لەمەوپاش!چاوەڕێم کەنوا تێنەگەن هێندە دوورم...ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم داهەنووکەش لە سەری سوورمچاوەڕێم کەننابێناشێ نەتانبینممەپرسن کەیمەپرسن چۆنگومان مەکەن لە زڤرینملەوانەیەڕۆژێ نەورۆز وەک پنجێک گیالەسەر گردی «مەلا مەروان» بژیێمەوەڕەنگە شەوێکلەگەڵ تیشکی برووسکەداداپەڕمە خوار و بێمەوەبێنێک وەکوو تاپۆی ئاڵالە بەر چاوان بشنێملەوانەیەهەر دوای ڕێژنەبارانێکی سەربەکڵاوەلە داوێنی ئەسپیندارێکوەکوو کارگێک هەڵبتۆقمیا لە دەشتی «کاولەقەراج»شین بم وەکوو گوڵەجۆیەکیا لە گەرمەی ڕەشبەڵەکدابترنجێمە ناو ئاپۆڕە ولەپڕ بێمە دەستی دۆیەکڕۆژباشکچانی سەد ساڵ لەمەوپاش!ڕۆژباشکوڕانی سەد ساڵ لەمەوپاش!کە منتان دیبانگم بکەنبۆ سەر سفرەی پڕی خۆتانمن دڵنیامنانی ئێوە تامی خوێن و ڕۆندک نادابا شەوێکیش بە ئارامیبنووم لەناو پێخەوتانالەم ژینەدا هەرچەند گەڕام بە دنیاداپێخەوی منیا کەڵەکی سەر شەپۆل بوویا لکێک دار لەبەردەمی ڕەشەبادا!لێم گەڕێن جارێکلە چەقی ڕێگە بە ڕۆژی ڕووناکلە ترس ڕەها لە تانە بێباکتێر ئاوێزانی کچەکوردێک بمهەناسەی بۆنی نێرگزی لێ بێبەری دەستیشی تام و بۆنی خاکڕۆژباش کچانی سەد ساڵ لەمەوپاش!ڕۆژباش کوڕانی سەد ساڵ لەمەوپاش!تکا دەکەمبۆ ئەو ڕۆژەڕۆژی زڤرین یا داپەڕینڕۆژی شینبوون یا هەڵتۆقینپەساپۆرتێک بۆ من دانێنگرینگ نییە!با ئەستوور بێ یا تەنکۆکەبا لاکێش بێ یا چوارگۆشە...گرینگ نییە!چۆنی دەڵێن با ئاوا بێ:زەرد بێسوور بێشین بێمۆر بێیا ڕەشێکی وەک قەتران بێ...لەم ژینەدا بە حەسرەت بوومتەنیا ڕۆژێکپێناسێکی زێدی خۆمم لە گیرفان بێ!ڕۆژباش کچانی سەد ساڵ لەمەوپاش!ڕۆژباش کوڕانی سەد ساڵ لەمەوپاش!