لە تاریکە شەوێکی هاوێنی 1988دا هەر لە ڕۆژئاوای «تۆپزاوا» بە چەند کیلۆمەترێ دوور دەحام لەسەر گردۆڵکەیێک ڕاوەستابوو. لەوێوە چاودێری هەڵکەندنی ئەو ڕیزەچاڵانەی ئەکرد کە چەند شۆڤڵێ بەردەوام لمۆزیان تێژەنیبوو. «قەحتان و عەدنان»یش لە دامێنا هات و چۆیان بوو. دەحام لە هەڕەتی هێز و گوڕ و سەرکەوتنا بوو. دەحام لەبەر خۆیەوە ئەیوت:-ئێمە واهاتووین کە نەڕۆین![هەر] وەکوو چۆن شمشێر هاتە ناو خوێنەوە و ئیتر نەڕۆی!ئەسپ هاتە ناو شاڵاوی قادسییە و یەرموکەوە و ئیتر نەڕۆیباهۆز هاتە ناو دەنگی سوارچاکانەوە و ئیتر نەڕۆیدیجلە هاتە ناو جەستەی ئەم عێڕاقەوە و ئیتر نەڕۆیئێمە وا هاتوون کە نەڕۆینباز هاتە ناو ئەم ئاسمانی عەڕەبەوە و ئیتر نەڕۆی!ئێمە وا هاتوون کە نەڕۆینمانەوە لەناو تەماشای یەک بە یەکی ئەم خەڵکەدامانەو لەناو بێدەنگی و لە نادیارا ولە چرپەچرپی زمان و جوڵانەوەی دەست و پەنجە و لە شەوگاری هەناسەدا!هەموو شتێ بە ڕەنگی خۆمان ڕەنگ ئەکەینڕەنگی دوورگە، ڕەنگی سەرۆک، ڕەنگی قائیدئاو و هەوا و شاخ و دەشت و دار و بەرد و [لەدایکبوون] و مردن و هەموو شتێبە ڕەنگی خۆمان ڕەنگ ئەکەینهێز هێز هێز هێزحەقیقەتێ لە یەزداندا و لە ئاسندا ولەناو چەکدا و لە مستەکۆڵەی ئێمەداحەقیقەتێ لە ئاگرالەم ڕاجیمە و زرێپۆش و خومپارانە و لە لوولەی ئەم تۆپانەدا!وەک ڕابردووملمان کەچ کرد بە زریانی ئۆقیانوس تا پاردەی چین وئەندەلوسمان وەک موستیلە کردە پەنجەی مێژوومان ودنیامان وەک ئەسپ زین کرد!ئەبێ ڕابردوو بێتەوە بەردەممان وخۆمان هەڵدەینە سەر پشتی وبیئاژوین بەرەو ئایندە!من ڕاوەستاوم لە مەجداسەرم لەناو ئەستێرەدا وقاچم لەسەر تەپڵی سەری شاخ داناوە!هەموو کێوەکانمان یخ داگەیشتینە دوا نوختەی بەرد و نەهێنیئاومان گۆڕی بەو شێوەیەی گوللە ویستیبامان گۆڕی بەو شێوەیەی بۆمبا ویستیوەرزمان گۆڕی بەو شێوەیەی قائید ویستیمێژووی یاخیمان هەڵتەکاند[بەو شێوەیەی] کە بارووت و تەقینەوەی باوەڕ ویستیتەماشاکە وا ئیستاکە [نەک هەر خۆیان] کام چیایان زۆر بڵند و دانەوییە و لەسەر چۆکە!وەختێ هاتم هەر لە ڕێوە من بەزەییم فڕێدایە چاڵێکەوە وهەتا نەمرد بەجێمنەهێشتهەر لە ڕێوە من فرمێسکم لەم چاوانەم قەدەغە کردهەتا نەمکوشت بەجێمنەهێشت!لەم ساتەدا شەوەزەنگ ئەزرنگێتەوەمانگ دیار نییە و هەر چاوی شۆڤڵ ئەبینێ وهەر دەنگی شۆڤڵ ئەبیسرێ و وا ئێستاکەمن لەسەر گردێ وەستاومگرد نووزەی دێ و لە دامێنداشەوقی تیژی شۆڤڵەکانڕیزەچاڵێ نیشان ئەداڕیزەچاڵێ هەڵکەنراونچاوەڕوانی پڕبوونەوەن بە حەرف و وشەی زمانێ کە غەریبن بە زمانمبە دیرۆکێ کە [یاخییە لە دیرۆکم]بەو سەر و دەست و قاچانەیلە نەژادی مەجووسن و [لەم بەهەشتی ئەم] وڵاتەدا جێگە ناگرن!لەسەر گردێ ڕاوەستاومگرد نووزەی دێ ولەناو دەنگی گرمژنیحەففارەدا، پاڕانەوە وزریکە و قیژە و هاوار وتا هاژەهاژی زەریاشیتیا ون ئەبێ!لە هاوینی ۱۹۸۹دا و لە ژێرزەمینی ماڵێکی شاری سلێمانیا شاعیرێکی گەنج، سەربازی فیرار، خەریکی نووسینی کۆمەڵێ لەو قیژە و زریکە پەرت پەرت و خۆڵاویانە بوو کە لە سەحرای عەرەبستانەوە هاتبوون و دوای ساڵێک گەیشتبوونە ژێرزەمینەکەی ئەم. بەداخەوە ئێمە لەو هەموو هەناسە و قیژە و زریکە و وێنە و ئاوێنە ورد و خاشانە، ئەم چەند نموونەیەمان دەسکەوتیەکەم:لەو بیابانەی خوارەوەلە هەرجێیێک هێڵەکێ خۆڵ ببێژنەوەلەسەر کۆزەری هێڵەکائەبێ هەر وردەنینۆکی پەنجەیێک ویان وردەئێسکی لۆلاقیکوردێکی تیا بدۆزنەوە!دووەم:گوێچکەی شێعرمزۆر پووکەپووک و کڕووزە وناڵەناڵی عومری خۆمی بیرچۆتەوەبەڵام ئەوەی کە بەردەواملەناو گوێچکەی شێعری منادێت و ئەچێ و ئازارە و ئەزرنگێتەوەزریکەی ژنە ئەنفال و کچەکانمە وهەتا ئەمرم ئەم کاروانی زریکەیەهەر دێت و دێ و دوایی نایە ونابڕێتەوە...سێهەم:ئەو ڕۆژەی خۆڵ بێتە قسە وبڵێن بدوێ و یان بنووسە و لە جیهاناپێشبڕکێیە لە ئازارامن دڵنیام ئەرزێک نییە لە دنیاداخۆڵێک نییە لە دنیادائەوەندەی کۆستی لای ئێمە جوان بنووسێ وپڕ بێ لە شەوی زمان ولە ئاخی کورتەچیرۆک ولە ئەشکەنجەی شانۆنامە ولە داهێنانی ناو مردنمن دڵنیام ئەگەر غەدرمان لێنەکرێنۆبڵی خوالە خەڵاتی مەرگەسات و بێکەسیداهەر ئەم کوردە وەریئەگرێ!چوارەم:تەنها وەختێکە خواوەندی تیا نوستبووحەقیقەتی تیا نوستبووساڵی ئەنفالی ئێمە بوو!پێنجەم:لەو دنیاکە قوربانییەکانی ئێمە هەڵەسنەوە وئەچنە بەر بارەگای خودا وبە یەکەوە هەموو خۆیان ئەتەکێننئەو تۆزەی لەوان هەڵەسێسەراپای عەرشی خواوەن وپەروەردگار دائەپۆشێ!شەشەم:مێژوویێکەهاوارمان هێندە تەنیایەبرینمان هێندە بێکەسەتەنیایی لێمان بێزارە وبێکەسییش لێمان وەڕسە!حەوتەم:شەوێک ئەسیاری هەناسەیڕۆژژمێری هەشتا و هەشت بوومئەمویست گۆڕیچەی بژمێرمئەمویست هەنیسکی بژمێرمئەمویست فرمێسکی بژمێرمهەتا خودی ژمارە خۆیهاتە جواب و وتی: چی ئەکەی!؟منی ڕۆژژمێر ناوێرممەرگەساتی تۆ بژمێرم!هەشتەم:ئەڵێن ژنێکی گەرمەسێرداویەتیە دەشتبووە بە گڕەی بێ داڵدە وبە تەوارێکی شێت و وێتئەڵێن بووە بە زیگاریسەرقەبرانی باڵندەکانبووە بە زێوانی گردیدار چوالە جوانەمەرگەکانخەڵکی ئەڵێن هەر کەس بە لایا تێپەڕێتگوێی لێ ئەبێتژنە ئەڵێت:زۆر جار شتم لێ ون بووەجارێک مریشکێکی کونج وجارێکی دی دوو جووجەڵە ولە بیرم بێ دوو موستیلە ودوو جاریش دوو پەنجا فلسی وجارێکشیان کارژۆلەیێکبە دوایانا من ناو ماڵ و ماڵە هاوسێ وئەم ڕێ و بان و دەشتانەیان بۆ گەڕاومبەڵام ئیستا من سۆمای چاوم ون بووەمن ڕوانین و من بیستنم لێ ون بووەدەستەکانیان لێ دزیومکوولەکەی ڕۆحیان بردووم ومن ژیانم لێ دزراوەمن نازانم ئاخر کوێیان بۆ بگەڕێم!؟نۆیەم:چونکە ئەوان لەو دوورەنچاوێک نییە لە منەوە نزیک بێ!چونکە ئەوان زۆر تینوونئاوێک نییە لە منەوە دوور نەبێچونکە ئەوان پەژموردەنشتێک نییە لەناو منا شین ببێچونکە ئەوان نادیارنمنیش دیارم نەماوەدەیەم:من هەر دانیشتوومبەرامبەر شاتووی داوێن پەمەیی وچۆلەکەیەک دێ و ئەنیشێتەوە ولە جریوەیا هەواڵی پێیە- هێشتا هەر ماونسڵاویان هەیە!من ڕاوەستاوم بەرامبەر هەوریهەناو قەترانی ودێتە سەر سەرم و گرمە گرم ئەکا وهەواڵی پێیە- وان لە شوێنێکامنیش ناوێرم بە سەریا ڕەد بم!من درێژبووم و «با»یەکی گێژی کراس خۆڵاوییئەگاتە لام و هەواڵی پێیە- لە تۆپزاوانهاوار هاوار و زریکە و قیژەمنی کەڕ کردووشەوانی ژانی ئەو هەموو ژنەمنی کوێر کرد ووا بەم حاڵەوەگەیشتوومە لات!یانزەهەم:هەموو جارێبە دۆڵەکەی ئەسحاباناکە ڕەد ئەبمدرەختی سەر شەخسەقەبرێڕامئەگرێت و دێتە پێشێبە چڵێکی تیز بە پاشمەوە ئەکات وپێئەکەنێ و دوایی ئەڵێ:گەوجە! ئەوەی لەبن منا ڕاکشاوە وجارێک لووتی وجارێکی تر تۆ قاچەکانی ماچ ئەکەیگڵی ئەخۆیخۆڵی ئەخۆییەکەم ئەستێرەت ئەم کوشتی ویەکەم کانیت ئەم خنکاندی ویەکەم خوێننامەی ئەنفالیشبەدەم باگژەی لمەوەئەم بوو بەسەر مەزرا و ڕەز ودەغڵ و ژن و شاخەکانی تۆدا خوێندی!دوانزەهەم:لەو ساڵەدالە جێی کولانەی داڕووخاوسەگەکانی ئەو گوندانەلانکە و بێشکەی بەجێماوی مناڵانی ئێمەیان کرد بە کولانە!سیانزەهەم:لە خوار کفریژنێک هەیەلە چاوانیا و لە بینینیاسێ ڕەهەندی تیا نەماوەنە ڕۆژهەڵات نە خۆرئاوا و نە لای باکوورلەوساکەوە چاوەڕوانەهەموو ڕۆژێ دێتە دەرێ ولەبەر دەرگا دائەنیشێ وچاو ئەبڕێتەئاسۆی دووریتەنها ڕەهەنددەشتی باشوور!چواردەهەم:درەختەکانی گوێ سیروانزۆر بە دەگمەن خەو ئەبیننبەڵام ئەگەر خەویان بینیتەنها یەک دیمەن ئەبیننهەڵکێشان و بڕینەوە وگواستنەوەیان بۆ بیابان!پانزەهەم:دنیا بە باڵای ئەم کۆستەیخۆم ئەپێوملەهەر کوێوە یان هەر کەسێفرمێسکێکی بۆ ناردبمئەیخەمە چاوی ڕۆحمەوە وتا هەتایە هەڵیئەگرمئەوەی یەک قسەی کردبێبۆ ئەم هۆڵۆکۆستی غەدرەمن سەد پەیڤی خۆشەویستیبۆ ئەنێرمبەڵام ئەگەر خوداوەند و پێغەمبەر و یەزدانیش بێخۆی لادابێ لە بینینمنە ئەیبینم و نە من گوێشی بۆ ڕائەگرم!شانزەهەم:ئەنفال... ئەنفالئەگەر ئەم ئاوەکوژراوەیەک بە یەکمان نەیخۆینەوەلە خۆشەویستی سەرچاوە ولە خۆشەویستی ئاو ناگەینئەنفال... ئەنفالئەگەر ئەم ڕەنگە کوژراوە نەپۆشین وئەگەر ئەم هەوا خنکاوە هەڵنەمژینکەسمان ناژینحەڤدەهەم:لەو ساڵەداسەگی بیابانی خوارووگورگی بیابانی خوارووبە تازەییئەوەندە کوردیان خواردبووخۆیان لە کۆنە بەرماوەیقەل و داڵ ولە لاکی تۆپیو لا ئەدالەو ساڵەداهەژدەهەم:من ناهێڵم ئەم گریانە هەرگیز هەرگیز ڕەنگی بچێتەوەمن ناهێڵم ئەم مردنە ژیان بیری بچێتەوەمن ئەم زوڵمەلەناو شووشەبەندی شێعرادائەنێم بۆ:ئەو زارۆکەیدوای چەند قەڕنێ دێت و ئەزێ ولە ڕەحمی ئەم وڵاتەوە سەر دەردێنێ وئەلف و بێی چرا فێر ئەبێ وئەم غەدرە ئەخوێنێتەوە!نۆزدەهەم:تا ئەتوانم ئەم دووکەڵە درێژ درێژ ئەکەمەوەبۆ ئەوەی چاوی ئایندە پڕ کەم لە ئاوتا ئەتوانم ئەم قیژەیە درێژ درێژ ئەکەمەوەبۆ ئەوەی گوێچکەی داهاتووپڕ کەم لە گڤەی زایەڵە ولە وردەناسۆری شکاوبیستەمکە جۆگەلەیان تیرۆر کردلە عەزرەتا هەرچی گوڵ بوون لە هۆش خۆ چوونوەختێ گوڵیشیان تیرۆر کردلە عەزرەتا هەرچی مەلە نابینا بوونکاتێ مەلیشیان تیرۆر کردلە عەزرەتا درەخت هەموو بوورانەوە و هەندێ مردنکە درەختیشیان تیرۆر کردئەوسا ئیتر هەرچی شێعرەلە فڕین و لە باڵ کەوتن!بیست و یەک:بەربەریەکان!لەم گۆڕانە سامناکتریانلە ناخمانا هەڵکەنووەکەس بەشوێنیانا ناگەڕێ!ترسناکتر لەسەر زەویدەیان ساڵە لە گۆڕەکانی دەروونداگوڵی سپیی خۆشەویستی وکۆترەکانی لێبووردن وهەنگی ماچ وبەهای ڕەوەشتیان ناشتووەکەس بە شوێنیانا ناگەڕێبیست و دوو:لەم وەرزەوەچاوی زەردی پێڵو سپیکێڵگەی گوڵەبەڕۆژەکانڕوو ناکەنە نیگای خۆر ولەگەڵیا ناسووڕێنەوەوەکوو جارانئەوان ئیستا مل کەڵەگەتهەر تەماشای ڕێی قافڵەیبەرەو خواری یاران ئەکەنبەڵکوو لەناکاو بێنەوە وئەوسا ئیتر بەر لە خەڵکی وبەر لە درەختی لەش قورسیگوێ جۆگەکانئەمان یەکە یەکە ڕاکەنمژدە بەرن بۆ ماڵەکان!بیست و سێ:لە بەسرەدانزیک پەیکەرەکەی «سەیاب»لە ئاهەنگی تاج و نەجمە وسەمای بێری وسەرخۆشبوونی دەمانچەدالەو شەوەدامێرگێ لە کچە سەبایەی شاخەکانیانهەڵڕشتە ناو هۆڵێکەوەهۆڵ ڕووناک وکچ تاریک وبۆ بژاری مێرگی غەمگینچەند نەجمەیەک هاتنە پێشێلەسەر مێزێکی خەواڵووچەقۆیەک و سەبەتەیەکی پڕ لە هەرمێ دانرابوونچەند نەجمەیێک هاتنە پێشێدەمانچەیێک پەلی یەکەم هێرۆی گرت وویستی لەگەڵ خۆیا بیباتبۆ ژوورێکی چۆڵی سەرێلە پڕێکا گوڵە هێرۆکە چەقۆی دی هەڵیگرت وچەقاندیە سەر هەرمێی دڵی وخوێنی سپیی بوو بە فوارە وبە لووزەوێ هاتە دەرێلەسەر سەکۆکەی دەرەوەیشبینییان وا باڵای سەیابگوڵە هێرۆ تێی ئەڵاوە ولقی دەستیش وا خەریکە هەرمێ بگرێ!بیست و چوار:من ئەم داستانە تازەیەمبە ڕەنگی قاوەیی کاڵیئەو مەرەکەبە نووسیوە کە خۆڵەکەیم لە گۆڕی بەکۆمەڵ وئاوەکەیم لە فرمێسکی تازە و گەرمی چاوی ژنەوە هێناوەخەم و تەمی گیراوەیە!ئاخر ئەم مەرەکەبەی منئەم قوڕاوەنە لە شێوەی مەرەکەب ونە لە جاف و نە لە سۆفت ونە تەباشیری ئێوەیەوشک کات و ببڕێتەوە ویاخود لەپڕ نووکی بشکێلەم مەرەکەبە تازەیە هێندەم هەیەکە گۆمەکانی ناژمێردرێنبەم مەرەکەبە تازەیەئەگەر هەموو داری وڵات ببنە نووسەر و شاعیر و پێی بنووسنهەڵگورد ببێ بە ڕۆمان نووس پێی بنووسێوشک ناکا و دوایی نایە وخەفەتێکە، نووکی ناشکێ ولە نووسینا قەت ناوەستێ!بیست و پێنج:ئەگەر لە سەحرای خوارەوەلە شەوێکا چاوتان کەوت بە ڕیزە بریسکە و ترووسکەی گوڵ ئەستێرە ڕوو لە چپادڵنیا بنئەوە هەموو زارۆکەکانی ئێمەن وئەگەڕێنەوە بۆ ئێرەئەگەر ڕۆژێ لەسەر فورات یاخود دیجلەپۆلەنەوڕەستان چاوپێکەوت بە پێچەوانەی ئاوەوەسپیی سپیی بەرەو گۆیژە باڵ لێکدەندڵنیا بن ئەوە کیژەکانی ئێمەنبە دەم بەستەی «هەی بەلار و بەلارە»وەئەگەڕێنەوە بۆ ئێرەئەگەر جارێ ڕێتان کەوتە ئەو کەنداوە و لە بازاڕی نەختینەدادانەی گەوهەر و مرواری و دوڕتان بینیئەوە چاو و ئەوە لێو وئەوە گۆی مەمک و سەرپەنجەی فرۆشراوی کچی ئێمەنشەرم ئەکەن وسەیر ئەکەن وناجووڵێن و جارێکی دیناگەڕێنەوە بۆ ئێرە!بیست و شەش:یەکەم شەو بوولەناو لمی عەرعەرەوەدەستێک هاتبووە دەرەوەهێشتا بازن لە مەچەکا زڕەی ئەهاتهێشتا خەنە لەناو دەستا پێئەکەنی وموستیلەیێک لە قامکدا ئەیجریوانیەکەم شەو بوولە لمەوە دەستێک هاتبووە دەرەوەلەو شەوەداناو لەپی دەست بووبوو بە دەمئەویش بۆ تەنها هاوارێکە هەر لە ڕێگە ئەمرد ونەئەگەیشتە گوێچکەی سەرێخودایە بۆ!؟بیست و حەوت:لەوێ بای سەحرا هەڵیکردلە گۆڕیچەی مناڵەوە«وەکوو تۆوی گوڵی دەم با»«با» برژانگ و«با» خەنینەوە و گریان و«با» پەڕەی گوێ و«با» تاڵەمووی قژی هێنا ولە سینەما گیرسانەوە وورد ورد لەناو دەنگما ڕووانئەی نابیبننوەختێ شێعر ئەخوێنمەوەجار بە جارێکە ئەکۆکم یاخود هەناسەم سوار ئەبێوەک قەڵەمەکەم پێم ئەڵێلەبەر عومر و یان جگەرە وسەهۆڵاو و سەرما نییە کە وام لێ دێئەوە پەنجەی خرپنۆک وئەوە بیلبیلەی بزێو وئەوە کوڵم و ئەوە سەری بوکەشووشە وئەوە نوقڵ و ئەوە مەساسەی ئەوانەلەبەر بینم ئەگیرێن وئەیانەوێ بێنە دەرێ!