بە بەرگی تازەی شێعرەوەبەرگێ لە وردەپوولەکەی ئەسرینبا بریسکەی بێ مەراق و بدرەوشێنەوە ئاخ و داخ!بەرگێ لە شەماڵی وەنەوەشەیی شەفافلەمدیوەوە با هەناوی کزەکانی هەموو دیار بێبەرگێ لە پەلکەگیای غەمگین وەختێ کە فەسڵی دابڕانبە ئەسپایی ئەیکاتە بەر ئێوارانی عاشقان و باڵای سەفەری غەریبان!بە جلی تازەی شێعرەوەئەو جلانەی کە خەیاتە باریکەلەکەی خەیاڵی خۆملە ژوورە نسرمەکانی تەنیایی و تەریکییاهێور هێور لە بەر فانۆزێکی هیلاکبۆی بڕیم و بە تەقەڵی وردەهەنیسکی شەوانەبۆیشی درووم!هەر بە کاڵا و هەر بە پێتاوی شێعرەوەبەو کڵاوەوە کە پەپووسلێمانکەیێکی عاشقبە دەم خوێندنی سورەتی ئەوینەوەلە سەری کردم و بەو بۆینباخەوە کە دار هەنارێکی بێوەژنبە دوو دەستی لەرزۆکەوە بۆی بەستم وهەر بەو کڵاشە دۆمیانەیشەوە کە دار بەڕوویێکی هەوراماندوای خوێندنەوەی پێدەشتێکی پەخشانملە بەردەمی هۆرەیێکی کاکۆڵ درێژ و«کنالەیلێکی» چاوڕەشا لە شارەزوور پێشکەشی کردم!هەر بە کراسی شێعرەوەوەک پۆشاکی چیای تەم لە دامێنا گرمۆڵە بوووەک بەرگی گڕەژۆی دارستانێکی کۆست کەوتووهەر بە جل و بەرگی شێعرەوە ئەڕۆمبێ مۆڵەت وەرگرتن لە یەکەم ڕەشنووسی تووڕەمبێ مۆڵەت وەرگرتن لە ڕەشەبا چەنەبازەکەی ڕەخنەگربێ مۆڵەت وەرگرتن لە بازگەی هیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێلە هیچ کەوشەنێ و لە هیچ پیرەرێ و لە هیچ دارێکی سەرەڕێئەڕۆمهەر بە کاڵای مۆسیقا و چریکەوە ئەڕۆمواتە بەو جریوە و جووکە و نەغمانەوەبەو گڕاگڕ و گژەگژەی ژانانەوە ئەڕۆمکە لە بێشەی لەشمەوە دێنە دەرێبە چکچکەی ئەو دڵۆپە زیوینانەوەئەو دڵۆپی حەسرەتانەوە ئەڕۆمکە لە نامۆییم ئەتکێنەوە و ئەچۆڕێنەوە و ئەبریسکێنەوەئەڕۆمپێ بە پێی ڕۆشتنی شپرزەییشان بە شانی ڕۆشتنی سەرابقۆڵ لە قۆڵی پاییزائەڕۆمچون هەوری ڕاونراو لە گاپێڵی کێوانابە شێوەی «با»یێکی ترساو لە چەخماخەبە وێنەی کیژوڵەیێکی قوتاربووی ئەوسا لە هەوای هەڵەبجەئەڕۆمهەر بەو شمشاڵی ئاخ و داخانەوەکە برینەکانم بۆ تەنیاییمی ئەژەننبە پەڵەخوێنی نەوتاوی کەرکووکی سینەمەوەکە بەردەوام سەری بڕڕاوی تیا هەڵدێئەڕۆمبە خۆم و دەسکەنەیێک لە قژی ئەو ژنەوە ئەڕۆمکە شمشێری فەتوایەکلەسەر تاوێرەبەردێکی تەوێڵەبە نێوی خوداوە گەردنی ڕفان و لە دواییدا وەک دیاری دای بە منارەیێک!ئەڕۆم وسەفەرێکی تازەم لە بەرەسەفەرێ بە پێی پەتی خەمانسەفەرێ بە سواری تراویلکە وسەفەرێ بە سواری هەواڵی ناوەخت وسەفەرێ بە سواری دووکەڵێ کە پاشکۆ و خورجینی پڕ کردووە لە چاوی کوژراوی باران!سەفەرێکی تازەبۆ مەملەکەتێ لە شارەکانی خۆڵەمێشبۆ مەملەکەتێ لە کووچە و شەقامی بێدەنگیبەڵام پڕ لە خەڵکیپڕ لە گۆرانیی نوستووپڕ لە شووشە شەرابی شکاوپڕ لە کوێرەکانیپڕ لە ئێسک و پروسکی هەتاوسەفەرێکی تازەبەرەو سەعیری بنەوەبەرەو بن بیڤی تەم و مژلە بندینی گریان و فوغانی ئاوەوە ئەڕۆمسەفەرێ کوت و مت وەک سەفەریباڵندەیەکی بەچکە لێ ون بووی وێڵ و شڵەژاوچون تیلماسکی هەورێکی برینداری لە ئاسمانا لێقەوماوچون سەفەری جۆگەیێکی سەرچاوە کوژراوکە هەر ئەڕوا و بە دەم شەپۆڕی نێرینەی شەپۆلەوەوڕێنەیێتی و نە ئەتوانێ بگەڕێتەوەسەر خوێنی سەرچاوە ونە ئەیشزانێ لە بەر دەمەوەبە کام تووناوتوون ئەگات وبە کام جەیحوونی نادیار و بە کام گراداڤلە کوێدایە چارەنووسی ئاوهەر بە جل و بەرگی شێعرەوەهەر بە پۆشاکانەوە کە بادی خۆشمروری نالی پۆشی بوویئەڕۆمکەڕەتێ ئەبم بە سەمەندەر و بە چریسکە و باڵ لێ ئەدەم وکەڕەتی دی ئەبمە پەپوولەی وێرانە خاک ولە ناو گارۆی درەختی گریانا هەڵئەنیشم وجارێکی دیش ئەبمە سێبەری ئەنجن ئەنجنی شاخ ولە دواییشا بە شەوقی تینووی سوورەهەتاو!هەر بە جل و بەرگی مۆسیقاوەبە کاڵای تەمبور و باڵەبانەوەبە سڵسڵەی وەزنەوەوەختێ ئەمکا بە لەنجەی کڵپەداری وشە وکاتێ ئەمکا بە سەمای پەلوپۆداری ئەشکەنجە ولە ناکاویش بە تەپ و تۆزی کاروانی جەستەیکۆستێکی درێژی لەو خوارە بە جێماو!ئەڕۆم وسەفەرێکی تازەم لە بەرە، سەفەرێکی شین و مۆربە خۆم و جانتا ڕەشەکەی بن دەستمەوە ئەڕۆمکە لە دە گیرفانی خۆشەویستی زیاتری هەیە ولە هەر گیرفانێکیشا، تیشکێ یان پەندێیان باڵندەیێک، یان قەسیدەیێکیان تەمێکی لە ناودایە!ئەوەتا لە یەکەم گیرفاناشپرزەییم گمەگمێتی ولەسەر هێلکەی شێعرێ کڕ کەوتووە و خەریکە مانگەشەوێ هەڵبێنێ!ئەوەتا لە دووهەمالاوانەوەی دایکم بووە بە تووتاکێکی ڕەش و سپی ولە نێوان خەزانە خەمێکی درێژ وڕنۆ بەفرێکی کڵۆڵ و قەتیسا دێت و ئەچێ!لە سێهەما نامەی کچێکە پڕێتی لە پەلکەگیا ولە شەونمی حەرف ولە زەنگینانەی پرشنگ وبووە بە بالیفی خەیاڵێکم وشەوانە پژاڵی تەنیایی لەسەر ئەڕوێ!لە چوارەما «با»یەکی ئاوس خەریکەژان بە دووانەی باران و برووسکەوە بگرێ!لە پێنجەما پەڕی شەبەنگێ ئەوەرێلە شەشەما هەر لە خۆوە وشەیێکی جەحێڵ ئەمرێلە حەوتەما ڕەنگێکی تازە هەڵئەفڕێلە هەشتەما لە پڕێکا وەیشوومەیێک دائەبارێ ولە نۆیەما بەفرم ڕەش ڕەش هەڵئەگەڕێ ولە دەهەما کێلانێکم ئارام ناگرێ ولە تیغی خۆی ڕائەپەڕێ!هەر بەو جانتایەوە ئەڕۆمئەمجارەیان زۆر دوور ناڕۆمهەتا سنووری باشووری ئەم زمانە وجوغرافیام ئەدەم بە کۆڵی مێژوودا ومێژووم ئەسپێرم بە ئەسپێ و ئەسپیش سەریخۆی بە سەحرای پەراگەندەکان ئەسپێرێمن بە سەر پشتی ئەسپەوەمهەتا بەر دیواری بابل ئەیئاژووم ولەوێوە ڕا سەریش لە خاکی سۆمەر ومەملەکەتی تەمووز ئەدەممن بە شوێن ئێسک و پروسک و کاسەسەرم ومن بە شوێن خۆما ئەگەڕێمئەمجارەیان زۆر دوور ناڕۆمبەڵام قووڵ قووڵبەرەو جیهانی بنەوە دائەگەڕێممن ڕۆئەچم و سەرنج شۆڕ شۆڕ ئەکەمەوەتا ئەو شوێنەیکە ڕووبەڕوو مەرگ ئەبینم!ئەمجارەیان من سەرزەمین بەجێ دێڵمهیچ کارێکم بە ئەستێرە و[بە داروباری سەرەوە و]بە شەقام و بە تەلار و بە خۆر نییەهەر بەرەو بن دائەچۆڕێملە ناو نیشتمانی گڵالە وڵاتی خۆڵ و قوڕابۆ ئاوی کوژراو ئەگەڕێم!بۆ ئەو پەری و فریشتانەی یەزدانی شوومیەکە یەکە فڕاندنیلە بنەوە پەل ئەکوتم بۆ نەهێنیتا بە ڕووت و قووتی بیگرم!لە بنەوە خوا ئەدوێنم وهەرچی بێدەنگی زەمانی تاریکایی وتەنیاییەئەیهەژێنملەخوارەوەلە بنی بنەوەی نەخشەیێکاکە بورکانێک تیا نوستووەمن ئەمەوێ تووڕەی کەم و هەڵیسێنم!زۆر دوور ناڕۆمهەر لە نەخشەی مەرگی ڕەنگاوڕەنگی خۆمالە چوارچێوەی دیروکێکاکە هەر ناسنامەی دۆزەخ وخۆڵ و تۆزی بزربوونیبە من بەخشیسەفەر ئەکەمزۆر دوور ناڕۆم!من هەر وەکوو باگژەیێککە سەحرا شێتی کردبێ وسەراب جێ پێی هەڵگرتبێ وچون تەندوورەی گێژەڵووکەبە چواردەوری لەشی خۆما ئەخۆلێمەوەیەک مەنزڵی دیارم نییەیاخوو ئەدرەسێ بۆ دواجارڕووی تێکەم و بڵێم لەوێئیتر سەرم لە باوەشیدوا سۆراغا وەک سروەیەکدا ئەسەکنێ وبڵێم لەوێوەڵامێکی چون یەقینی خوام دەسکەوێ!من بە نادیارا ئەگەڕێمدەلیلم شپرزەییە وسەرابێ پێشم ئەکەوێ!هەموو چۆڵەوانی و دەشتێهەموو قاقڕ و کاولاشێبانگم ئەکەنقەلەڕەشکە و داڵ لە مندانپەپوو ناوچەوانی منەلە هەر کوێیەک کە بێدەنگیپارچە عەردێکی یخ دابێلە هەر شوێنێ کە نەهێنی ومەرگ و ونبوون لەوێدا بێلە هەر شوێنێ بۆنیگومان و ترس و لەرزبۆنی زریکە و ناوی خوالەگەڵ خۆڵا تێکەڵ بووبێڕووی تێ ئەکەم!بە ڕێگەکانی دووکەڵاسەفەرێکی خۆڵەمێشیبە دەشت و دەری هاواراسەفەرێکی وەیشوومەییبە ناو ژمارەی بزراسەفەرێکی بێ ئاکام وبە ناو لاڵبوونی زمان وبە ناو کەڕبوونی دنیاسەفەرێکی بێ کۆتاییمن ئێستا وەک مەراق ئامادە و چون هاوار لەسەر پێم!ئەپرسم، لە پێشا پێ بخەمە کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە وکام وەرزی کوژراوی لەشمەوە!؟سەرەتا بچمە ناو کام گەرووی زایەڵە و کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە!؟یەکەمجار سەر بکەمبە چیدا؟بە تەمدا!؟بە خوێندا!؟بە گڵدا!؟بە کوێدا!؟لە بەردەم کام دەشتی شیوەن وکام هەوای خنکاو و کام گۆڕی ئەستێرە ودەربەندی قیژەدا بوەستم!؟پێم بڵێن، چۆن بڕۆم!؟ڕاستە و ڕاست!؟چون پرسی برینی دڵنیابەرەو خواربۆ دنیای ژێرەوەی تارومار!؟بەرەو ژوور، بۆ لای خوا!؟چۆن بڕۆم؟بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم!؟یان هەڵمی سورباوی ڕۆژهەڵات!؟پێچاوپێچ!؟بە وێنەی گینگڵی، ئاشقەوماشقەی شەپۆلی نێو زەریا!؟پێم بڵێن: چۆن بڕۆم!؟ لەگەڵ کێ!؟بە قسەی کام خۆڵ و کام لم وکام سەحرای عەدەم وبە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا وکام پووش و پەڵاشی ڕۆمادی و کەربەلا وبە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا وکام داڵی نوگرەکەی سەلمان وکام جرجی خوار بەغا بکەم وکام گومان بکەمە ڕێبەری سۆراغی سەفەرم!؟پێم بڵێن: چۆن بڕۆم!؟ لەگەڵ کێ!؟لەگەڵ من!من ئەگەر پێشت نەکەومنە ئەسپی ئەفسانە و نە مەراڵی خەون ونە تەیری شیعر و نە بای جادووگەر بەو مەرگانە نازانننە یەکە و نە دووە و نە سێیە و نە هەزارشوێنم کەوەدەست بگرە بە پرچمەوەمن ژنێکی خەڵکی «زینانە»مناوم «کاڵێ»سەرگوزوشتەی دۆزەخ و دۆزەخەوان وبەیتی حەشر و قیامەت و حیکایەتی دابڕان وهەڵقرچان و هاتنەوە لەو دنیاوەلە لای منە!ئەوەی کە ئاو پێی ئەزانێ وئەوەی کە داری سەرەڕێ و باڵندەکانپێی ئەزانن، کورتەی خەمە و ئێجگار کەمەمن بۆ خۆم قیژەی ناو چاڵ ومن ڕەنگی شەوی دڕەندە ومن بۆنی جەستەی پاسفندەیبەردەم سەگەڕەشی ئەوێ وئافاتەکەی سیاساڵ بووم!من بۆ خۆم چوومە پێخەفی مردنەوەمن خۆڵەمێشی ئەوێ بووممن لەوێوە هاتوومەوەلە هەزاران هەزار گوڵ ولە هەزاران هەزار کانی ولە هەزاران هەزار قومری وشەنگەبێری و ئەسپی پیر وجوانووی شاخ و لە سمۆرە ولە کەروێشک و لە پەپوولەهەر سێ چوارێ گەڕانەوە!تۆ دەست بگرە بە پرچمەوەشوێنم کەوە، من لەوێوە هاتوومەوەنە پەلک و نە باویلکە ونە پەمووی بابردوو بوون!نە پاشەڕۆی دڕک و داڵ و نە عوجاج وئێوەم لە تۆزا بینییەوەگۆرانییەکانتان وەکوو کراسی بەرتان ڕزی و هیواکانتانلە بەردەم ئێسک و پروسکا ورد و خاش وهەتاویشتان لە مەملەکەتی ناوشەوی خۆڵا ئەیزریکان!نە ڕۆژنامەی دڕاو بوون و نە پەڕەمریشک و نە قوتوی فڕێدراو وو نە شووشەی شکاو وکە چی بوون بە هەموویان!قەڵەم و جزدان و هەندێ دراوی ئاسن وبازن و مت و مورووتانملوانکە و ئەڵقەی پەنجەتان هەر هەموویانجگە لە خۆتان بێ وەی بوون!ئاپوورەی «مانگ»ی نوستوو بوونخەرمانەتان تۆز و خۆڵلەپە و ڕوو یان لەسەر پشت پاڵکەوتووچاڵی چاو و کاسەسەر و کونی لووت وناو دەمیش ماڵی تازە بۆ دووپشکی بیابان!دەس بگرە بە پرچمەوەیان بە لکی درێژی خەممەوەیان بە دووکەڵی دەنگمەوەشوێنم کەوە!ئەمە نە وڕێنەی شێعرە ونە ڕێشکە و پێشکەی بەر چاوی خەوە ونە ڕایەڵەکانی فانتازیای خەیاڵ«تۆپزاوا»یەکەم هاوینەهەواری خێڵی مردن!یەکەم ئیزگەی دەنگی تیژی پەپوویەکی شەوەزەنگی باڵ لە ئاسن!تۆپزاوادەشتێک لە ترسی ترساو وبەراییێک لە ڕامانی خوداوەندی بێ قودرەتی بەردەم دۆڵپاکانی بەغا وچوڕستانێ لە پرسیاری سەرگەردان وپرسگەیێک بەر لە دەروازەی جەهەننەم!تۆپزاواخەریتەیێک لە نەهێنییپێچاوپێچی سەراب و تەمبەنگەڵەیەک، دوو بەنگەڵە و بیس بەنگەڵە ودرێژ درێژ، لەمسەری هەوای خنکاو وتاساوەوە هەتا ئەوسەری بێدەنگی ئاسۆیەکی پشت کۆماوەمدنیا زەلیلجادە زەلیل، شاخ زەلیل و ئاو زەلیل و سروشت زەلیلزیلێک، دوو زیل و هەزار زیللێرەوەیە کۆچێکی سوور، کۆچێکی دوورڕێچکە ڕێچکە و کاروان کاروانهەناسەی بەفر هەڵەگرێ وشەوقی مانگەشەو هەڵەگرێ وخەندەی ناو بێشکە هەڵەگرێ ولاوک و حەیران هەڵەگرێ ولە دواییدا «با»ی گڕاگڕیەکە یەکە لە ناو وەیلا دایان ئەگرێ!لێرەزەبوونە ڕووناکیزەبوون زەبوون خراوەتە ناو تەندوورەی دەبابەوە وهەر دوو چاویشی بەستراوە!لێرە مەلوولە گۆرانیمەلوول مەلوول خراوەتە ناو گەرووی لوولە تۆپەوە ودەم و لێویشی دووراوەلێرە ئەسیرە ئازادیئەسیر ئەسیر خراوەتە ناو سنووقە فیشەکەوە وسنووق لەسەر لێواری مەرگ دانراوە وفتیلێکی لێ بەستراوە!لێرە لێرە لێرەلێرە قەدەغەیە کزە گەورە ببێ و لە دواییدا ببێ بە گڤەی ڕەشەبا!لێرە قەدەغەیە گزنگ پێ بگرێت و باڵا بکا وببێ بە سوورەهەتاو وبچێتە سەر لوتکەی چیا!کۆمەڵێ پیاودەوالی «مانگ»ی عاشقان بە نەهێنیی دوای نیوەشەو!دەوالی چرای هەژاران وەختێ چرا تازە چاوی چووبێتە خەو!کۆمەڵێ پیاو، دژی زەردەخەنەی ئاو و دژی خونچە و دژی ڕەنگی سپی و هەتاوکۆمەڵێ پیاو لە ترومی هێلکەی پیس و لە نەژادی بەربەریەکان!کۆمەڵێ پیاو، هەموو لە قوڕی ئەمەویکۆمەڵێ سەر، هەموو لە دوورگەی تاریکیکۆمەڵێ دەس، هەموو لە شمشێری حەجاجکۆمەڵێ ڕەنگ، هەموو لە ڕەنگی ئافات وکۆمەڵێ دەنگ، هەموو لە دەنگی نەهات وکۆمەڵێ بۆن، هەموو لە بۆنی شانزەی سێ وپەیامێکی مەنجەنیقی وپەیامێکی بێ پرسیار ومێژوویەکیش لە منارەی کەللەسەر وسەروەرییەک لە جۆگەخوێنی ئەبەدی!تۆپزاوالە پاییزا نیوەشەوێبەدەر لە تەقویمی دنیاهی زەمانێ کە کاتژمێرسەعاتی خۆی تیا سەر ئەبڕی وچاڵی بۆ خولەکی جەستەی هەڵئەکەنی وبە خۆڵی چرکەکانیشی دایەپۆشی!بەدەر لە هەموو ژیانێلە پاییزا نیوەشەوێلەناو سەڕسەڕی بەنگەڵەی سێهەما بوو:ئەڵقەیەک ژن، ژنە خەزانبازنەیێک لە عەبدی مێی سەروقژ بژپەڕەسێلکەی ڕەش و سپیی دەم بەنیزاکۆمەڵێ ژنی هەڵوەریووەک لق و پۆپی ڕووتاوەی درەختێکی بەر ڕەشەباجارێک سەریان بەیەکەوە ئەنووسان ولەناکاویش دەستیان لە یەکتر بەر ئەدائەڵقەیەک ژنلە ڕەگەزی گەڵاڕێزانلە توخمی شەوی تەمتوومانبووبوون بە پەرژین بۆ ژنێلە ناوەندا ئەیزریکانژنەی ناوەند پاڵکەوتووە ولەسەر پشتە و نیوەی لەشیلە باوەشی چەند ژنێکا ونیوەکەی تری بەڕەڵڵاوەختێ ئازار گرژ ئەبۆوەبە پڕاوپڕی بەنگەڵە وبە پڕاوپڕی زەمان وئەم دنیایە ئەیقریشکانتەوژمی ژان و جۆگە خۆین لە ناوگەڵالەگەڵ تیشکی گڵۆپێکی زەردا ولەگەڵ نیزا و لەگەڵ ویرداتێکەڵ بە یەکتری ئەبوونلەبەر چاوی پیسی قەمە وبەر تەماشای چەند نێزەداجۆگەلەی خوێن لەژێرەوە دزەی کرد وچووە دەرێ و ئەڵقەی بەزانئەوسا ئیتر نیزا و ویرد و قیژەی ژنە و هەوای ژووری کۆنکرێت و سەروملی مشایخ وئەسحابەکان، بە پرژە پرژی ئەو خوێنە هەر هەموویان سوور هەڵگەڕان!لە پاییزا نیوەشەوێبەدەر لە ویژدانی دنیالە بەنگەڵەی فەنابوونداکچێکی بوو بە قەد پەپوولەیێک ژیاچیتان بۆ بگێڕمەوە؟ چی؟چیرۆکی سەمای ئەو ئاوەڵ کراسانەیکە «قەحتان» و «عەدنان» و «دەحام»بە پێشدەمی قافڵەی زیلەکانەوە هەڵیان ئەواسین!؟ئاوەڵ کراسی خۆم و دایکم و خانزاد و مەستوورە و عادلە خانم وحەپسە خانی نەقیب و عەنبەر خاتوون؟کە یەک بە دوای یەکا لە زاخۆوەهەتا قەڵاکانی سەلمان ئەشەکانەوە؟چیتان بۆ بگێڕمەوە؟ چی؟حیکایەتی مناڵەکەم کە لە ئاودەستێکدا بووم و تەمەنیچارەکە سەعاتێک و لە دوایا لەناو قاقای عەسکەرێکا مرد!؟ئاخر چی بگێڕمەوەزەلیلی کە بووبووە کراس شیتاڵی شیتاڵی بەرمان؟حەیا کە قەترە قەترە ئەتکا و «نەزهەت تۆغان» ئەیخواردەوە!؟چیرۆکی ئەو بەفراوانەی ئەبوون بە گڕە وئەو هەڵاڵانەی ئەبوون بە عوجاج!؟چیتان بۆ بگێڕمەوە!؟حیکایەتی ئەو جەستانەی وردە وردەکرمەڕێز ئەبوون و ئێمەیش کرمەکانمان لە برسانا ئەخوارد!؟چیتان بۆ بگێڕمەوە!؟ئاخر زریکە چۆن ئەگێڕدرێتەوە!؟قیژە چۆن ئەنووسرێتەوە!؟عەرعەر چۆن ئەخوێندرێتەوە!؟ئەبێ خۆڵ قسە بکا خۆڵ!ئەبێ چاڵ قسە بکا چاڵ!مار و مێروو بیگێڕنەوەئەو چاوانە و ئەو گۆی مەمک و ئەو کاکۆڵ و زەردەخەنە و مەقامانەچییان لێهات!؟ئەبێ خودا خۆی ڕۆژێ سەرمان لێبا وپێمان بڵێ ئەو ڕۆژی حەشرە چۆن ڕوویدا!؟