site loader
site loader
Song image

شیرین و شیرین و شەمامە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ دەچمە سەری سوڵتانی شەمۆیێ نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێوئاڵێ بە تاقی دەکەمەوە
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

ئەرێ وەی سەرێکە مەستی نازت دڵێکە بۆت نەماوە
خۆ دڵم حەقی بە دەستە فتوای سەری دراوە
نەحلەت لە یاری درۆزن وەفای بۆ کەس نەماوە
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

کەس نییە بینێرمە کن یار بۆ باس و بۆ خەبەرێ
هەرکەس ئەتۆی لە من کرد وەک ئەمنی بی بە سەرێ
جا سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ دوو چاوی گەوهەرێ
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

ئەرێ وەکی لە من قەوماوە گیانە یا ڕەبی لە کەس نەقەومێ
لە وڵاتی موکریانێ کەس نییە هاواری بەرمێ
باب و دایکی لێوئاڵێ تووڕەن نامدەنێ نەرمی
جا لەسەر ئەو حاڵەش لە یار زۆری لێ دەکەم شەرمێ
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *