site loader
site loader
Song image

شیرین و شیرین و شەمامە ٢

By - مەلا حسێن عەبدوڵازادە

فەسڵی دەچییە حەمامێ کارێ وا بکە بتبینم
بۆ قیامەتێ زۆر چاکە پێی قایم دەبێ دینم
یا ڕەبی بەخێرێتەوە یاری گران و سەنگینم
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

گرمەی دێ دەڵێی بایە هەی لە خاڵی لەیلایە
لەبەر گریان و زاری شەو و ڕۆژم خەو نایە
سەیدی دە بڵێ بۆی شێت بم بۆچ دەدوێی دە دونیایە
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

من حەزرەتی خدر نیم عومرێکی توولانیم بێ
لێقەوماو و فەقیرم هیچکەس بە دەستم نابێ
هات ڕابرد بەژنێ باریک یاخودا بە چاو نەبێ
شەش دانگ موڵکی موکریان قوربانی چاوێکی بێ
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

سابڵاغم بە دەم فرۆشت بۆ گوڵ و گوارە و کرمەکی
دەبەر ئەو سینگەی دەمرم بووەتە بەفری کورتەکی
بە ماچێکی هەرزانە ماخساڵی و سوورچی و ئەرکی
شیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانی
یا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks