فۆلکلۆر چییه؟ زۆر جار ده‌بینین له شرۆڤه‌ی گۆرانییه‌کدا نووسراوه هۆنراوه‌ی فۆلکلۆر یان به چیرۆک یان شیعرێک ده‌ڵێن فۆلکلۆره، ئایا تا ئێستا بیرتان له‌وه کردۆته‌وه فۆلکلۆر چ واتایه‌کی هه‌یه و بۆچی به هه‌ندێ به‌رهه‌می هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی ده‌ڵێن فۆلکلۆر؟
فۆلکلۆر یان به ئینگلیزی folklore وشه‌یه‌کی لێکدراوی دوو به‌شییه. فۆلک (folk) به واتای گه‌ل و خه‌ڵک دێت و لۆریش (lore) واته هونه‌ر، چیرۆک و زانست، به گشتی واته که‌له‌پوور و میراتی خه‌ڵک. فۆلکلۆر واته ئه‌و ده‌سکرد و ده‌سکه‌وته کۆنانه‌ی له درێژایی مێژوودا مرۆڤ خولقاندوویه‌تی و ماونه‌ته‌وه. وه‌ک جل و به‌رگ، که‌لوپه‌لی کۆن، شێوه‌کاری، شیعر، چیرۆک و … ئه‌ده‌بییاتی فۆلکلۆر له باوکه‌وه بۆ دایبابه‌وه بۆ منداڵ ڕاگوێز ده‌کرێ و وه‌ک به‌رهه‌می ته‌نیا یه‌ک که‌س ده‌ستنیشان ناکرێ، واته به‌رهه‌مێک که نه‌ته‌وه‌یه‌ک خولقاندوویه‌تی.
وشه‌ی فۆلکلۆر بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن “ویلیا‌م تامز”ی ئینگلیزی، کارناسی که‌ل و په‌لی کۆن له ساڵی 1846 زایینی به کار هاتووه. ناوبراو له نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌ڵکی ئاتێن ده‌نووسێ بۆ له‌مه‌و به‌دوا به جێگه‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی داب و نه‌ریتی ڕه‌شۆکی یان “ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌شۆکی”، وشه‌ی فۆلکلۆر به‌کار بهێنن. ده‌توانین بڵێین فۆلکلۆر لای ویلیا‌م تامز به‌گشتی کرده‌وه، ئه‌رک، داب و نه‌ریت، جۆک، خۆرافات، په‌ندی پێشینیان، قسه‌ی نه‌سته‌ق، سێحر و جادو و ئه‌ده‌بی زاره‌کی و هه‌موو شتێکی کۆن له‌خۆ ده‌گرێ.
فرهاد says:
كانونی دووه‌م 23, 2023 at 5:11 pm
دەستتان خۆش ڕوونکردنەوەیەکی جوانە
Simko says:
كانونی دووه‌م 25, 2023 at 12:02 am
تکایە کاک فەرهاد